لێرەوە چیڕۆکی ڕاستەقینە دەست پێ ئەکائەچینە ناو گەرمەی ڕوداوەکان و لەھەموو شتێک تێئەگەن و ئەیزانن بەرە بەرە
Pov:ھۆسۆگ
وەکو ھەموو جارێک مانگانە دەبێ بچێت گەنم بکڕێت و بیبات بیکات بە ئارد و بە عارەبانەکە بیاتەوە بۆ نانەواخانەکەیان
ھۆسۆک
"ئەوە بەھار دەستی پێ کردەوەو ھێشتا ھەژاری و قاتی ھەر بەردەوامە
بەڵام ھەرچۆنێک بێ ئێمە بە بەراورد بە کەسانێک کە ھیچ کارێکیان نیە ھەر باشین و ئەژین نەمردوین لە برسا و نەشکوژراوین بە تاوانی سەرپێچی لە یاسا یا ھەرشتێکیتر ، ئێمە ھێشتا دەژین ھێشتا ھەر ھیوا دەبەخشین و ھیوامان ماوە"ھۆسک بەدەم ڕێگاوە ھەر لە دڵی خۆی ئەم قسانەی دەکرد و دەیویست باوەڕ بەخۆی بھێنێت کە ئەم بارودۆخە دەگۆڕێت و پاشای شانشین بە ھەواڵی خۆشەوە دەگەڕێتەوە و شازادە ئێمێت سزادەدات و دوری دەخاتەوە بەھۆی ئەو کوشتارگەیەی کە چەند مانگێکە ناویەتیەوە
بەسەر عارەبانەکەیەوە بوو کە ٦ کیسی گەورە ئاردی لەناو بوو و بە ئەسپەکەیەوە ڕایدەکێشا گەیشتە ناو بازاڕە گەورەو قەرەباڵغەکەی شار
ھەستی بە شڵەژاوی خەڵک دەکرد و ھەموو خەڵک گروپ گروپ کۆ بوبونەوەو مشتو مڕیان بوو و منداڵەکان لەناو کۆڵانەکان دەستیان بە گریان و ھەرا کردبوو ھەر زوو زانی کە دوبار فەرمانی نوێ لە کۆشکەوە ھاتوەو باشیش نیە بەڵام بەلایەوە ئاسایی بوو چونکە پێی ڕاھاتبوو
برۆکانی گرژ کردوو وتی
"ئەوە چیانە ھێشتا ڕانەھاتون !ھێشتا بە بڕیارەکان پەشۆکاو دەبن"ھێشتا لە قسەکەی تەواو نەبوبو چاوی کەوتە سەر ئەو ھاڵواسراوانەی کە بڕیارەکەی تێدا نوسرابوو لەسەر عارەبانەکەی ھاتە خوارەوەو نزیک بویەوە بۆ ئەوەی بە جوانی بیخوێنێتەوە
{{ *******************************************}}
ئاگاداری بۆ سەرجەم دانیشتوانی وانداڵا
YOU ARE READING
ڕووخسارەکەیترم ✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024 ژانەر / خەیاڵی - مێژوویی - نھێنی - سیاسی - جەنگ یەکەم چیڕۆکی خەیاڵیم کە بەلامەوە بێ کەم و کوڕیترین چیڕۆکە نوسیبێتم چیڕۆکێکی تەواو قوڵ و...