Part 10 تینوی خوێن

272 57 116
                                    












Pov:شازادە جۆنگکووک






Flashback~~~~






سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژەی کە بڕیاری قەدەغەکردنی گەنم و دانەوێڵە دەرچوو





دوبارە کۆبونەوەی شاھانە بەڕێوە دەچوو لە کۆشک , شازادە جۆنگکووک  دووبارە ناوی سێ کاربەدەستی تری خوێندەوە بڕیاری پەڕاندنی سەریانی دەرکرد


دوای ئەوە دەستی کرد بە دەرکردنی یاسای نوێ زیاد کردنی باج و قەدەغەکردنی گەنم و ھەموو ئەو دانەوێڵانەی لەلای خەڵک عەمبار کرابوون


ھەموو وەزیر و کاربەدەستەکان بەم بڕیارە ناڕازی بوون ، دەیانزانی کە بەو شێوەیە خەڵکێکی زیاتر لە برسا دەمرن


لە ناو ھۆڵی شاھانە بوو بە ھەراو ناڕەزایەتی


شازادە جۆنگکوک کە بە لوتبەرزیەوە لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو
ئاوڕی بەلای ڕاستیدا دایەوە کە شازادە جیمینی لێبوو


لەو چەند مانگەی کە دەسەڵاتی گرتبووە دەست ھەردوو براکەی وەک پاسەوانی خۆی لەلای ڕاست و چەپی خۆی ھێشتبوویەوە

بەڵام چەند ڕۆژێک بوو شازادە تایھیۆنگی سزادابوو کە لە دووری سەت مەتر بۆی نیە لێی نزیک بێتەوە بەھۆی ھەڵەیەکیەوە

بۆیە ئەو ڕۆژە تەنھا شازادە جیمین لە لای ڕاستیەوە وەستابوو





شازادە جۆنگکوک بە ھارەوە
" شازادە جیمین ، ھەموو ئەوانەی کەمێ پێش ئێستا ناڕەزاییان دەبڕی سەریم بۆ بپەڕێنە بە شمشێرەکەت ھەر ئێستا "



شازادە جیمین تفێکی قوت دایەوە و نەیدەویست سەری ئەو ھەموو وەزیر و کاربەدەستە بپەڕێنێ تەنھا لەبەر ئەوەی ناڕازی بوونە بەو بڕیارە بێ مانایە



ھەر لەشوێنی خۆی ڕەق وەستابوو و بیری دەکردەوە کە چۆن شازادە جۆنگکوک پەشیمان بکاتەوە لەوە




بەڵام ئیدی کار لە کار ترازابوو ، چونکە شازادە جۆنگکوک یەک خولەکیش سەبری نەبوو بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ، لەسەر تەختەکەی ھەستایەوەو شمشێرەکەی شازادە جیمینی لە کاڵانەکەی ھێنایە دەرەوەو لەسەر ملی جیمینی دانا







شازادە جۆنگکوک
" گوێت لێ نەبوو چیم وت ؟ تۆ دەتەوێ لە شوێنی ئەوان سەرت بپەڕێ ؟ "











ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now