جۆنگکووک لەبەر ئەو سەرمایە دەستی خستە ناو گیرفانی ، ھەستی بە شتێک کرد کە لەناو گیرفانی دا ھەیە ، دەریھێنا بینی کاخەزێک بوو
بیری کەوتەوە کە یەکەم جار لای جادوگەرەکە بەھۆش ھاتەوە ئەو وەرەقەیەی لەناو گیرفانی بووکە ئەو جلە شاھانەییە دڕاوانەی داکەند و جلێکی خەڵکی ئاسایی لەبەر کرد کە جادوگەرەکە پێی دابوو ئەوکات وەرەقەکەی خستە ناو گیرفانی
"ئەی خوایە من چەند گەمژەم تازە بیرم دەکەوێتەوە کە ئەوەم لەلایە"
کاخەزەکەی کردەوە بینی تەنھا ناوێکی لەسەر نوسراوە
"دڵنیام ئەوە کەمێک لە ڕاستیەکان نزیکم دەکاتەوە "
شەوێکی تاریکی سارد بوو ، کەمێ دەترسا ، تازە دۆزراوەتەوە بە کۆمەڵێک برینەوە ، ھەر ڕێک دوای ئەوە براکەی ون بووە ، بە ڕونی دیار بوو ئەوە بابەتێکی ھەروا سادە نیە ، کۆمەڵێک پرسیار و ترس و دڵەڕاوکێ لە مێشکی ھەبوون و بە دەم ڕۆیشتنەوە بیری لێ دەکردەوە
ڕۆشتە ناو قەرەبالغی شار پێی سەیر بوو بەو شەوە ، ئەو ھەموو خەلکە بۆ لە دەرەوەن ، ئەو ھەموو قەرەبالغی و جمو جۆڵە چیە ، دەیبینی خەڵکەکە دڵخۆشن و ھەمووان باسی دۆزینەوەی شازادە و کۆتایی ھاتنی قاتی دەکەن
لە تەنیشتیەوە کوڕو باوکێک گفتوگۆیان دەکرد کە پشتیان بە دیواریک دابووکوڕەکە گووتی
"بڕوام نەدەکرد دۆزینەوەی شازادە ئەوەندە ببێتە مایەی خۆشی و خێر و بێر بۆ ئێمە"باوکەکە
"ئەگەر شازادە نەدۆزرابایەوە ھەرگیز ڕزگارمان نەدەبوو لەو بارودۆخە"کوڕەکە
"باشە ڕێککەوتن لەگەڵ شانشینی ئاراتا چ پەیوەندیێکی بە دۆزینەوەی شازادەوە ھەیە؟"باوکەکە
"گوێم لێ بووە خاوەنشکۆ لەماوەی ئەو سەفەرەی لەگەڵ پاشای شانشینی ئاراتا لەسەر ھاوسەرگیریێکی بەرژەوەندی لە نێوان ھەردوو شانشین ڕێککەوتبوون"
![](https://img.wattpad.com/cover/354966161-288-k513244.jpg)
YOU ARE READING
ڕووخسارەکەیترم ✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024 ژانەر / خەیاڵی - مێژوویی - نھێنی - سیاسی - جەنگ یەکەم چیڕۆکی خەیاڵیم کە بەلامەوە بێ کەم و کوڕیترین چیڕۆکە نوسیبێتم چیڕۆکێکی تەواو قوڵ و...