Part 15

227 45 147
                                    












جۆنگکووک و یۆنگی گەیشتنە بەر دەرگای ئەو شوێنەی پێی دەوترا ئەورۆرا ئەو ناوەی کە لەسەر وەرەقەکە نوسرا بوو



ئەورۆرا شوێنی خواردنەوەو گرەو و یاری بەخت بوو بە شەو و بە ڕۆژ ئەو شوێنە چۆڵ نەدەبوو لە خەڵک


چوونە ژوورەوە
خەڵکێکی زۆری لێ بوو ھەر یەکەو خەریکی شتێک بوو خاوەنی شوێنەکە کە لە سوچێک دانیشتبوو لەسەر مێزێک پارەی لە خەڵک وەردەگرت و پارەی پێ دەدان




یۆنگی
"سەیرکە ئەو پیاوەی لەو سوچە دانیشتوە خاوەنی ئێرەیە ناوی بەڕێز جەیمیە بە دوای ھەر شتێک بگەڕێی بە دڵنیاییەوە ئەو دەزانێ بڕۆ لای و ئەو وەرەقەیەی پێ پیشان بدە "












جۆنگکووک
" باشە با بڕۆین"









یۆنگی
"بڕۆین؟ قەرار بوو من تا ئێرە بتھێنم دەی ھەر ئێستا ١٠ پارچە زێڕەکەم بدەرێ"













جۆنگکووک
"من تاوەکو ئەو کەسەی بەدوایدا دەگەڕێم نەیدۆزمەوە ھیچت پێ نادەم ھەر خۆی ئەو ملوانکە گرانبەھایە زۆر زۆریشە بۆت "














یۆنگی
"بەنەفرەت بی زۆر بێزارکەری ، دەی وەرە با بڕۆین  "

بەیەکەوە چوون بۆ لای بەڕێز جەیمی










یۆنگی دەنگێکی گەورەو گاڵتەجاڕانە وەک ئەوەی کە ھاوڕێیكی كۆنی خۆی بێ بە خاوەنی ئەوڕۆڕای وت

"سسسڵاووو بەڕێز جەیمی حاڵت چۆنە مامە "













جەیمیش بەھەمان تۆن بەڵام بە جدی و مەراقەوە وتی

"سەیرکەن کێمان ھەیە لێرە ، من لە ئاسمان بەدوای تۆدا دەگەڕام ،
دیارە قەرزەکانت ھێناوەتەوە بۆیە ھاتوی"








ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now