Part 17

188 45 60
                                    










مایا و ھۆسۆک و یۆنگی لەسێ زیندانی تەنیشت یەکتر زیندانی کرابوون





ھۆسۆک
" سەیرمکە جادوو گەری مەفرەتی ، تۆ چیت داوە لەو کارە ، ئەوەتا دەسگیر کراوی ئیترھەلی ڕزگاربوونت نیە ، گەر من بگەڕێنیتەوە لێت خۆش ئەبم و ئازادت دەکەم واز لەو گاڵتەجاڕیە بێنە "














مایا
" گاڵتەجاڕی ؟ لەڕاستیدا ئەوە باشترین شتە کردبێتم لەھەموو تەمەنم "










ھۆسۆک ئاسنەکانی زیندانەکەی نێوان خۆی و مایای گرتبوو

" تۆ لە سێدارە ئەدرێی ، وەرە ببە ھاوپەیمانم ، بەڵێن بێ ھەرچیێکی بتەوێ پێتی ئەبەخشم لە سامان و دەسەڵات "













مایا بە ئاسودەیی دانیشتبوو دوای ئەوەی گوێی لە بەڵێنەکانی شازادە بوو ھەستایەوە سەرپێ و لە ئاسنەکان نزیک بوویەوە چاوی بڕیە چاوەکانی ھۆسۆک بە متمانە بەخۆبوونەوە

" پێم باشترە ملم بپەڕێ نەک ھاوپەیمانی خوێن ڕێژێکی وەک تۆ بم ،
من ئەوکەسەم کە واندالا لەژێر دەستی دڕندەیەکی وەک تۆ ڕزگار دەکەم ، ھەرگیز ناتگەڕێنمەوە ناو جەستەکەی خۆت ، بۆخۆت بەو خەیاڵەوە بخەوە شازادەی خوێن مژ "















ھۆسۆک بەتەواوی خوێن لە دمارەکانی گڕی گرت و ئاسنەکانی زیندانی ڕادەچڵەکاند لە ھەوڵی ئەوەدا ئەو بەربەستەی نێوان خۆی و مایا بشکێنێ و مایا بخنکێنێ بە دەستەکانی



ھۆسۆک
" تۆ لەپێناو خەڵکەکەت خۆت بەکوشت ئەدەی ؟ وامەکە پێبکەنم ، ئەو خەڵکەی کە تەنانەت ناویشت نازانن و ئاگاداری ئەو قوربانیە نین ، تۆ لەخۆڕایی خۆت ئەدەی بە کوشت "












ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now