Part 18

189 45 274
                                    












شازادە تایھیۆنگ ھەرسێ زیندانیەکەی بردە شوێنی ئەشکەنجەو لێکۆڵینەوە

جۆنگکووک لە بەرامبەریان دانیشت و تەنھا سەیری دەکرد

پاسەوانەکانی زیندان ھەرسێکیانیان لەسەر کورسی بەستایەوە



شازادە تاییھیۆنگ ڕووی کردە جۆنگکوک تا سەرەتا ئەو زانیاریانەی پێبدات کە دەستی خستووە

"خاوەنشکۆ ھەرکە گەڕامەوە ناو کۆشک چەند سەربازێکم نارد بۆ ئەوەی لە ناسنامەی ھەرسێکیان بکۆڵنەوە ، کەمێ پێش ئێستا گەڕانەوە و منیش یەکسەر ھاتم تا لێکۆڵینەوە دەست پێبکەم لەگەڵیان "














جۆنگکوک
" بۆت سەلما کە یۆنگی ھیچ تاوانی نیە یا ھێشتا سووری لەسەر ئەوەی کە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەی "















شازادە تایھیۆنگ
" من نازانم بۆچی ئەوەندە خەمی ئەم تاوانبارەتە خاوەنشکۆ ، ئەو قۆڵبڕێکە و لەمێژە داواکراوە ، گەر بۆ بابەتی ون بوونی جەنابیشتان نەخرێتە زیندان ، لەبەر پێشینە خراپەکەی سزا دەدرێ "







جۆنگکوک ھیچ سەرسام نەبوو بە قسەکانی بەڵام خەمی بۆ یۆنگی ئەخوارد کە لەبەر ئەو کەوتە زیندان و دەزگیرکراو ئێستاش ھیچی بۆی پێناکرێ







شازادە تایھیۆنگ ڕووی کردە مایا
" ئێستا با بێینە سەر لێکۆڵینەوەکە ، ھەرچیێکی دەزانی پێمانی بڵێ با دەست نەکەم بە ئەشکەنجەدان و بابەتەکە لەوە قورستر بێ "












مایا
"من ھیچ شتێکم نیە پێتانی بڵێم"














ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now