مایا دەیەویست شازادە تایھیۆنگیش بھێنێتە بەرەی خۆیان
بە قسەکانی خەریک بوو ڕازی بکاتھۆسۆک ھەستی بە ترس کرد یەکەم جار بوو لە ژیانی ئەو ھەستەی ھەبێ
ترس لەوەی خیانەتی لێ بکرێ ترس لەوەی ھەرگیز نەتوانێ بگەڕێتەوە
لە ماوەی یەک چرکەدا ھەموو ئەو شتانەی کەوتەوە بیر کە بەرامبەر شازادە تایھیۆنگ کردبویھۆسۆک
"تایھیۆنگ دەزانم تۆ زۆر لەوە زیرەکتری کە بیر لە خیانەتێکی ئاوا گەورە بکەیتەوە ، لە ھەموو ژیانت بۆمن دڵسۆز بویت ، دەزانم ھەرواش دەمێنیتەوە ، من زیاتر لە ھەموو کەسێک متمانەم بەتۆ ھەیە ، بەردەوام لە پشتم بویت و لەگەڵم بویت ، دەی ھەر ئێستا سەری ئەو خیانەتکارانەم بۆ بپەڕێنە ، تۆ دەبیتە پاڵەوانی من ، ھەر کە چوومە سەر تەختی پاشایەتی تۆ لە بەرزترین پێگەی ئەم وڵاتە دادەنێم "یۆنگی
" چیە شازادە دەڵێ فێر بویت بە ڕەوشتەوە قسە بکەیت ، ئەی کوا ئەو ھەڕەشانەی کەمێک لەمەوبەر؟ "ھۆسۆک بە ھاوارەوە
"بێدەنگ بە ، تایھیۆنگ برای منە ، ھەرشتێک لە نێوانمان ڕویدابێت ئەوە ناگۆڕێ کە برای یەکترین ، ھەموو شتێک لەپێناو پاراستنی یەکتر دەکەین"مایا
"بەڕاست؟ مەگەر دڕندەیەکی وەک تۆ مانای برایەتیش دەزانێ؟ "شازادە تایھیۆنگ ھاواری کرد و وتی
"بێدەنگ بن ........ من زۆر باش ھەموو شتێک دەزانم ، دەزانم لێخۆشبوون نە بۆ من نە بۆ ئێوە نیە ، من ٢٠ ساڵ لەگەڵ شازادە جۆنگکووک ژیاوم ، لە ھەمووتان باشتر دەیناسم"
![](https://img.wattpad.com/cover/354966161-288-k513244.jpg)
YOU ARE READING
ڕووخسارەکەیترم ✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024 ژانەر / خەیاڵی - مێژوویی - نھێنی - سیاسی - جەنگ یەکەم چیڕۆکی خەیاڵیم کە بەلامەوە بێ کەم و کوڕیترین چیڕۆکە نوسیبێتم چیڕۆکێکی تەواو قوڵ و...