ھەفتیەکە ژەنەڕاڵ نامجوون ھاتووە بۆ سەر سنوور و دەستی بە ئامادەکاری تەواوەتی کردووە بۆ جەنگ ، خواردن و ئازوقەی تەواو بۆ شەش مانگی سەربازەکان و چەکێکی یەکجار زۆر ئامادەکرابوولەولاوە ھۆسۆک خەریکە مایا فێری شمشێر بازی دەکات چونکە لە جەنگ کەس ناتوانێ ئاگاداری کەس بێ وە ناشیەوێ مایا ھیچی بەسەر بێ بۆیە ناچارە فێری بکات کە چۆن بەرگری لەخۆی بکات
ھۆسۆک
" شانەکانت ڕاست بکە با لەگەڵ قاچەکانت لەیەک ئاستدابێ ".
.
.
.
" وتم شانت ڕاست بکە پشتت مەچەمێنەرەوە "
.
.
.
" ھەوڵدە بەیەک دەست شمشێر بگریت و بە توندی بیگرە وا خەیاڵبکە کە شمشێرەکە بەشێکە لەجەستەت "
ھۆسۆک بە ھاوارەوە
" وتم بەو شێوەیە نا "مایا کاتێ بە قورسی ھەناسەی ئەدا چونکە ھۆسۆک زۆر زۆر ماندووی کردبوو بەو ڕاھێنانە سەخت و ڕەقانەی ھۆسۆک کە زمانیشی لە ڕھێنانەکان زبرتربوو ئیتر تەواو بێھێزبوبو و لەشوێنی خۆی دانیشت بۆ پشودان و شمشێرەکشی لەزەویەکە چەقاند و بە ماندویەتیەوە وتی
" ئیتر ناتوانم ، بەسیکە بۆ خاتری خوا ھێز لە گیانمان نەماوە "
YOU ARE READING
ڕووخسارەکەیترم ✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024 ژانەر / خەیاڵی - مێژوویی - نھێنی - سیاسی - جەنگ یەکەم چیڕۆکی خەیاڵیم کە بەلامەوە بێ کەم و کوڕیترین چیڕۆکە نوسیبێتم چیڕۆکێکی تەواو قوڵ و...