- ﮼رۆژی ﮼یه‌كه‌مᥫ᭡ -

40 7 0
                                    

به‌ هێمنی لێكیان ده‌روانی له‌ كاتێكدا ده‌ستیان له‌نێو ده‌ستی یه‌ك بوون له‌به‌رده‌م ماله‌ تازه‌كه‌یان وه‌ستابوون كه‌ له‌ دار درووست كرابوو
هه‌روه‌ها ئه‌وان دوو هاوسه‌ری تازه‌بوون
ڕوبیشا و جیمین
جیمین كه‌ گرێیه‌ك له‌ مێشكی هه‌یه‌ ته‌نها ٢٢ رۆژی ماوه‌ له‌ ژیان
ڕوبیشا كه‌ نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه‌ی خوێنی هه‌یه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌م
چی ڕووده‌دات؟

جیمین به‌ خه‌نده‌وه‌ نزیك بوویه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌ بچووكه‌كه‌ی كه‌ ته‌نها بیست ساله‌ هه‌روه‌ها جیمین بێست و حه‌وت ساڵه‌
به‌ خه‌نده‌وه‌ لێكیان ده‌روانی
تا ماچێكیان له‌ لێوی یه‌ك چاپكرد

ڕوبیشا:خۆشمده‌وێیت!
به‌ نه‌رمی

جیمین:ئاشقتم،ژیانه‌ تازه‌كه‌مان ده‌ستی پێكرد
به‌ هێمنی

ڕوبیشا به‌ خه‌نده‌وه‌ سه‌ری له‌قاند
كه‌لوپه‌له‌كان ته‌نها جلوبه‌رگ بوون
ڕوبیشا جله‌كانی چاكده‌كرد
جیمین سێری جوانیه‌كه‌ی ده‌كرد
قژه‌ لووله‌ كورته‌كه‌ی كه‌ په‌مه‌ی و قاوه‌ی كاڵه‌
لێوه‌ پڕ و په‌مه‌ییه‌كانی
هه‌روه‌ها چاوه‌ قاوه‌ییه‌ كاله‌كانی
سێركردنێكی نه‌رمی دا به‌ جیمین
جیمین به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانیه‌وه‌

جیمین:بۆ هێنده‌ جوانی؟
به‌ كه‌مێك ئیره‌یی ساخته‌وه‌

ڕوبیشا:له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی هه‌بوونی هاوسه‌رێكی قۆزبێت
به‌ كیوتی

جیمین نزیكی بوویه‌وه‌ له‌ به‌رده‌می ڕوبی دانیشت
ده‌سته‌ بچووكه‌كانی له‌نێو ده‌سته‌كانی دانا
ماچی لێبه‌جێ هێشتن

ڕوبیشا:ئازیزم،ده‌مه‌وێ یه‌كه‌م ژه‌م به‌ ده‌ستی من بێت
به‌ خه‌نده‌وه‌ چاوێكی داگرت

جیمین:به‌دڵمه‌
به‌ خه‌نده‌وه‌

ڕوبیشا ده‌سته‌كانی جیمینی توندتر گرت و به‌دوای خۆی كێشیكرد به‌ ماله‌كه‌دا بۆ چێشتخانه‌
پاشان له‌سه‌ر كورسیه‌كی دانا
جیمین خه‌نده‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردبوو

ڕوبیشا:چی ده‌رباره‌ی پاستا؟ یاخود تۆبۆكی
به‌ هێمنی

جیمین:پاستا
وه‌ك مندال

ڕوبیشا قاقای لێدا بۆ كیوتیه‌كه‌ی ماچێكی لێوی كرد
پاشان ده‌ستی كرد به‌ دروستكردنی پاستا

دوای ماوه‌یه‌ك ته‌واو بوو
به‌ خه‌نده‌وه‌ سێری هاوسه‌ره‌ ناوازه‌كه‌ی كرد
كه‌ قژه‌ خۆڵه‌مێشیه‌كه‌ی به‌ كه‌می ده‌ڕۆشته‌ نێو چاوی هه‌روه‌ها لێوه‌ سوره‌كانی به‌ته‌واوی پڕبوون پێسته‌ ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی
هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی كه‌ كه‌مێك ماسولكه‌ی هه‌یه‌
به‌ته‌واوی نایابه‌
به‌ڵام له‌ناكاو ئه‌وه‌ی بیر هاته‌وه‌ ته‌نها ٢١ ڕۆژی ماوه‌
بێگوومان ڕوبیشا به‌لێنێكی گرنگی داوه‌ به‌خۆی!
ده‌بێت چیبێت؟

٢٢ ڕُۆِژٰی تَه‌مَه‌نِمَاْنWhere stories live. Discover now