میرات

473 68 105
                                    






کۆمپانیای ریچاردی پلە یەک لە لەندەن خەریک بوو سەرۆکە پیرەکەی لەدەست دەدا ، نزیکەی مانگێک بوو سەرۆک ریچارد لەسەر جێگا کەوتبوو تەنانەت نەیدەتوانی خۆی قومێک ئاو بە دەمی خۆیەوە بکا بەڵام تاکە خەمی ئەو نەبوونی میراتگرێ بوو بۆ ئەو ھەموو مولک و سامانەی کە ھەیبوو


میراتگرێکی ھەبوو کچێکی تەمەن ٢٧ ساڵان لە ھەڕەتی جوانی و گەنجی و سەرەڕۆ و سەرشێت و کەلە ڕەق کە جگە لە قسەی خۆی قسەی ھیچ کەسێکی نەدەچوو بە گوێدا , خەریک بوو ناوی خێزانەکەی لەناو ببات بەھۆی کەلە ڕەقیەکەی و شوو نەکردنەکەی




ئالیسنت ھەرچەنە کە دەوڵەمەندترین باوکی ھەبوو وە نزیکەی مانگێک بوو وەک شوێنگرەوەی باوکی سەرۆکی کۆمپانیا بوو، ھەرچەندە کە سەرەتا بەلایەوە بێزارکەرترین کاربوو لە ژیانی کردێبێتی بەڵام ئیدی کێ ھەیە ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرێ لە شوێنی باوکە پەکەوتەکەی



.








.










.










.







.


.


.



.



Pov:alisent






ئەوە مانگێکە من لەم ژوورە گیرم خواردووە ، کارەکان زۆرن بەرپرسیاریەتیەکان قورسن

بەڵام باوکم ھەر لە مناڵیەوە منی بەو شێوەیە گەورە کردووە کە ھەموو شتێک بۆمن ئاسان و سادە بێ

ھەمیشە وابووم ، ھەمیشە ھەر کارێکم ئەکرد سەرکەوتو ئەبووم تێیدا

جگە لە یەک دانەیان نەبێ

ئەویش ھاوسەرگیریەکەم بوو ، تەنھا لەوە شکستم خواردووە چونکە من کەسایەتیێکی زۆر شانازیکەرم ھەیە و ھەرگیز ئەو کەسە نادۆزمەوە کە پڕ بە دڵی من بێ ، لەڕاستیدا کێشەکە لەمنە کە کەسم بەدڵ نیە و ئەو بێ خەوشیەی من ئەمەوێ لە جیھانا بوونی نیە




بەھەرحاڵ ئەوەتا من لێرە گیرم خواردووە بەدەست کێشەکانی کۆمپانیا و چارەسەرکردنیان بەڵام لە ماوەی مانگێک ھەموو ڕاوێژکار و بەڕێوبەرەکان ستایشی ڕێنیشاندانەکانم دەکەن کە زۆر لە باوکم باشتر ئەوە دەکەم و دەتوانم کارەکانیان بەرەو پێشتر ببەم





بڕوام نەدەکرد بە مانگێ بتوانم ھەموو شتێک بخەمەوە سەر قاچی خۆی و ئەو فەڕاغە گەورەیە پڕبکەمەوە لە نەبونی باوکم بەڵام کردم ، ئیدی ئەوە منم ئالیسێنت زیرەکتر لە گالیلۆو ڕەقتر لە ئاسن







بێ خەوشWhere stories live. Discover now