کیم تایھیۆنگ

227 57 124
                                    







ئیستاپێم گرت و ھەردوکمان بەرەو پێشەوە ڕاچڵەکین ئەوە ترافیک بوو بەس من لەشۆکا بەو شێوەیە ئیستاپم گرت











_" چی؟؟؟؟؟ "















بایام
" سەرۆک دەیەوێ تۆ مناڵێکت ببێ ، ئینجا میراتەکە وەربگری ، ئەگینا دوای مردنی سەرۆک ھەموو سامانەکە دەبێتە مولکی حوکمەت بەھۆی نەبونی میراتگر "
















ئەی خوایە ئیتر ئەوە چ بەڵایێکی زیادکراو بوو بۆ ژیانم ، جامی ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە تا دووکەڵی جگەرەکەم بەبا بکەم و لەگەڵیشی ئەو خەمەی کە بۆم زیاد کراوە بیخەمە دەرەوەی کەشی ناو ئۆتۆمبێلەکەمەوە














بایام
" تەنھا ھاوسەرگیریێک و بوونی مناڵێک شتێکی ئەوەندە قورس نیە بۆتۆ پێم وایە "













لەگەڵ بەباکردنی دووکەڵی جگەرەکەم بە بێزاریەوە وتم
" پێت وایە باوکم تا نۆ مانگ بژی تا من نەوەیەکی بۆ بخەمەوە ؟ "















بایام
" پێم وانیە بەڵام ھەموو شتێک چارەی ھەیە ، وەفاتنامە بۆ باوکت دەرناکەین تا مناڵەکەت لەدایک ئەبێ ، بۆیە ھەرچی زووە دەبێ ھاوسەرێکت بۆ بدۆزمەوە کە شایەنی ناو و نابانگتان بێ "













ھھ ئەو دەیەوێ ھاوسەرم بۆ بدۆزێتەوە ، چ کەسێک ھەیە شایەنی من بێ
ئالیسنتی شۆخ و زیرەک و دەوڵەمەند ، چ پیاوێک شایەنی منە بەڕێز بایامی گەمژە ، ویستم قسەیەکی نەشیاو بە بایام بڵێم ، بەڵام شتێک ڕایچڵەکاندم ئەوە پارچە کاخەزێکی ڕیکلام بوو کەوتە سەر ڕانەکانم











مێرمنداڵێک ئەوەی ھەڵیدایە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و بەخێرایی ئێمەی تێپەڕاند و ڕۆشت ، بەھەمان شێوە ڕێکلامەکەی ھەڵدەدایە ناو ھەموو ئۆتۆمبێلەکانی دواوەی ئێمە ، من بە سەرسامیەوە سەیری ڕیکلامەکەم ئەکرد کە لەسەر ڕانە ڕوتەکانم کەوتبوو









بێ خەوشWhere stories live. Discover now