من دووبارە لە کۆمپانیا گیرم خوارد تاوەکو نزیکی ئێوارە کاتژمێر ٦بوو ئیتر دەستم لە کارەکانم ھەڵگرت و سەیری پەنجەرە گەورەکەی ژوورەکەمم ئەکرد چاوەکانم لێل بوبون لە ماندوویەتیاڕۆشتمە دەرەوەو سکرتێرەکانم ھەستانەوە سەرپێ بۆم
_" شۆفێر "
تەنھا ئەوەم وتو ئەوانیش تێگەیشتن کە خۆم شۆفێری ناکەم و پێویستم بە شۆفێرەکەم ھەیە بمگەیەنێتەوە ماڵەوەڕۆشتمە خوارەوە لەدەرگای چوونە دەرەوە نزیک بوومەوە کیم تایھیۆنگم بینی ئەویش دەیەوسیت بڕواتە دەرەوە بەڵام کاتێ چاوی بەمن کەوت ڕێگای دەرەوەی بۆ کردمەوەو خۆی لە سوچێک وەستا تا تێپەڕم
ھەرکە گەیشتمە لای لەڕێکردن وەستام
" ئەڕۆشتم خۆم بۆ ژوانەکەمان ئامادە بکەم ، دڵنیام تۆش بۆ ھەمان مەبەست زوو دەڕۆیتەوە "تایھیۆنگ
" ھیوادارم وا تێنەگەی کە کارەکانم بە سستی دەکەم و زوو کۆمپانیا جێدێڵم "من بە قاقا پێکەنیم بەو قسەیە
_" ئەترسی دەربکرێی ؟ ئێمە خەریکین دەربارەی ھاوسەرگیری قسە ئەکەین نەوەک کار بەڕێز کیم "تایھیۆنگ
" ناتەوێ بڕۆی ؟ "
ئەو توانجی لێدام چونکە ڕێگای ئەوم گرتبوو لەچوونە دەرەوە_" دوامەکەوە بۆ ئێوارە ، من ڕقم لە ناڕێک و پێکیە "
بە لوتبەرزیەوە ئەوەم وت ، ئەو زاڵە بەسەرمدا لە قسەکردن ویستم منیش خۆم زاڵکەمەوە بەسەریاتایھیۆنگ
" بێگومان ، ئێمەی پیاوان زوو ئامادە دەبین بۆ ژوانێک ، پێچەوانەی ئافرەتەکان "
دووبارە توانجی لێدام ، بەڕاستی بێزارکەرە ، مەبەستی چیە ئەو بێ مێشکە ، وائەزانێ من چەند کاتژمێرێکم پێ ئەچێ بۆ ئەوەی خۆم بۆ ئەو بڕازێنمەوە ھھ ، زەردەخەنەیەکم کردوو وەڵامیم دەنایەوە و ڕۆشتم
YOU ARE READING
بێ خەوش
Romanceئالیسنت بۆ ئەوەی میراتەکەی باوکی وەربگرێ و ببێ بە سەرۆکی کۆمپانیای ڕیچارد دەبێ کۆتا وەسیەتی باوکی بەدی بھێنێ وەسیەتەکەی باوکی چیە ؟ ئایا دەتوانێ میراتەکەی وەرگرێ و ببێ بە سەرۆک ؟ ✍️ writer / lady__olivia دەسپێک - 6/2/2024 ژانەر / ڕۆمانسی یەکەم چیڕ...