لایڤ میوزیک

250 58 213
                                    











تایھیۆنگ
" باشە ئێستا ڕات چیە دەربارەی من ؟ "
















_" لەڕاستیدا ......"

خەریک بوو بڵێم کە ھەموو شتێک زۆر باشە و لەوانەیە بۆ یەکتر گونجاو بین بەڵام دەنگی گۆرانیێک سەرنجی منی بۆلای خۆی ڕاکێشا و قسەکەی پێ بڕیم





ئەوە لایڤ میوزیکەکە بوو دەستی پێکرد ، تیمێکی گەنجی بەھرەدار کە یەکێکیان بە مایکەکەی گۆرانی ئەوت و ئەوانیتریش لەدواوەی میوزیکیان ئەژەنی






ئەو کوڕەی گۆرانیەکەی ئەچڕی کوڕێکی گەنجی سەرنجڕاکێش لە شێوەو ڕوخسار وە دەنگێکی تەواو ناوازە و پڕ لەھەست کە ئالودەو ئاشقی خۆی ئەکردی





لەدوای مردنی دایکمەوە ئەوەندە ھەستم نەجوڵانەوە بۆ ھیچ شتێک وەک ئەوەی بە دەنگی ئەو ھەموو ھەستە ناسک و جوانەکانم کەوتبێتنەوە کار کە چەندین ساڵە پەکیان کەوتبوو



کوڕێکی باڵا ناوەندی پێست سپی جەستەی زۆر لاواز نەبوو قەڵەویش نەبوو بەشێوەیەک پڕ بوو

قژێکی ڕەشی درێژ تا گوێیە ناسکەکانی کە گوارەیەکی زیوی پێیەوە بوو

چاوە پشیلەیەکانی وەک ھێزێکی موگناتیسی پەلکێشی خۆی ئەکردی

من کەوتمە ناو خەیاڵەوە لەگەل دەنگە زوڵاڵەکەی و ڕوخسارە پاک و بێگەردەکەی بەڵام بەڕێز کیم ھەرزوو لەو خەیاڵە جوانانە دەریھێنام و دووبارە پەلکێشی ژیانە بێزارکەرەکەی خۆمی کردمەوە کاتێ وتی






"بڕوام نەئەکرد حەزت بە شوێنی ھەرزان بێ "
















_" نەخێر تەنھا پێم وابوو تۆ شایەنی شوێنێکی وا بی "
من ھەر سەرنجم لای لایڤ میوزیکەکە بوو کە بەڕەقترین شێوە بەڕێز کیمم دەم کوت کرد کە چیتر قسە نەکات و بێزارم نەکات















تایھیۆنگ
" وابزانم توڕەم کردی ، شتێکم کردووە بێزاری کردبی ؟ "
















_" تەنھا دەنگت "
ئیتر بەتەواوی تێمگەیاند کە قسەکردنە زۆرەکەی بێزارکەرە بەلامەوە






بێ خەوشWhere stories live. Discover now