ミ♡︎ 𝒫𝒶𝓇𝓉 1 ミ⁂

317 44 57
                                    

کـــــەســــی ســـێــــیــــەم







فرمێسکەکانم بە هیچ جۆرێک نەدەوەستان و زیاتر و زیاتر دەبوون بەبێ ویستی خۆم ، من چۆن ئەم هەڵەیەم کرد چۆن خوایە ، من چی بکەم ، من شەرمەزاری خۆم و براکەشم بوومە

لە بنکەوە پەیوەندیم پێوە کرا بەڵام زوو دامخستەوە ناتوانم قسە لەگەڵ کەس بکەم بەهۆی ئەم شەرمەزاریەی ئەمڕۆ بینیان ، من ڕووم نییە سەیری کەس بکەم ، خوداتە من چی بکەم چیـ.. ، هەنسکەکانم زیاتر و زیاتر دەبوون لە ئەرزەکە دانیشتبووم ، وە زەنگی مۆبایلەکەش زیاتر منی بێزار کردبوو کە براکەم یان لە بنکەوە یان ئەو دوو بێڕەوشتە هیچە پەیوەندی دەکەن

هاوسەری براکەم خیانەت دەکا لەگەڵ هاوسەری من
خوایە ئەمە بەس بە قسە خۆشە ، ئەم ژیانە چی لێهاتووە
من چۆن بتوانم ڕوو بەڕووی ئەم کێشەیە ببمەوە چۆن

ئایا گەر بمرم ئاسوودەتر دەبم ، ئایا گەر من بڕۆم ئازارەکانم کەمتر دەبن و هەموو شتێک باشتر دەبێ ، ئایا ئازارەکەم کەمتر دەبێ ؟

کــــەســـــی ســـێـیەم The third personWhere stories live. Discover now