ڕێکەوتن

244 58 138
                                    

















ئەمڕۆ زۆرم لەخۆم کرد بەڵام کارم پێ نەئەکرا
تاقەت و حەوسەڵەی دانیشتن لەسەر ئەم کورسیە ساردەم نەبوو










ھەر بیرم لای دەنگە دڵڕفێنەی ئەو کوڕە بوو ، مێشکم لای ئاوازی ڕوخسار و دەنگەژێکانی بوو کە تێکەڵ بەیەکتر بوبون و منیان گیرۆدەی خۆیان کردبوو






چاویشم لەسەر کاتژمێرەکە لانەدەبرد بێ ئۆقرە بۆ ھاتنی ئێوارە و دووبارە بچمەوە ئەو کافتریایە ، بەھیوای ئەوەی دووبارە لەوێ گۆرانیم بۆ بچڕێ






نازانم بۆچی ھەستم ئەکرد ئەو وشانە بۆمن دەرئەبڕێ ، وەک ئەوە وابوو دەربارەی ھەموو ژیانم ئاگادار بێ و بە وشەکانی وەسفیان بکات






ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوورەکەم و سکرتێرەکەم وەک ھەموو جارێک چاوەڕێی دەمی من بوو تا بزانێ شۆفێرم پێویستە یا نا بەڵام ھیچم نەوت و ئەوم تێپەڕاند







ڕۆشتمە دەرەوەی بیناکە و چوومە سەر شەقامەکە بەو جلە گرانبەھایانەوە دەستم لە تاکسی ڕائەگرت ، ھھ چەندە سەرسامکەرە ، من ھەمیشە کارە چاوەڕواننەکراوەکانی خۆم سەرسامم ئەکەن ، ئیتر نازانم بۆچی بەردەوام گلەیی لە بەڕێز بایام ئەکەم کاتێ بەم ھەڵسوکەوتانەم شۆک و توڕە ئەبێ







تاکسیێکم ڕاگرت و ڕۆشتم بۆ کافتریاکە ، نازانم بۆچی ھاتووم بۆ ئێرە و لەخۆم تێناگەم ، بەڵام وا ھەست ئەکەم تاکە شوێنە تێیدا بەڕاستی تامی ژیانم کردبێ و بمەوێ دووبارەی کەمەوە






وەک مناڵێکی بچوک کاتێ بۆ یەکەم جار شیرینیێکی پێ ئەدەیت و دووبارە و دووبارە داوای ئەکات و لێی تێر نابێ













ڕۆشتمە ئەوێ و یەکسەر خۆم کرد بەلای کاشێرەکە
_" سڵاو "














+" سڵاو بەڕێزم بەخێر بێن "















_" سوپاس ، ببورە من پرسیارێکم ھەبوو ، ئەو تیمەی دوێنێ ئێوارە لێرە لایڤ میوزیکیان کرد ئەمشەویش دێنەوە ؟ "
















+" ئەوان دوێنێ بە خۆڕایی گۆرانیان پێشکەش کرد ، بەناوبانگ نین و تازە کارن ، بەڕێوبەرەکە بەدڵی نەبوو بۆیە چیتر لێرە دەرناکەون "















بێ خەوشWhere stories live. Discover now