باوکم

231 39 176
                                    















دەرگاکەی کردەوە ویستی دابەزێ ، ھەستم کرد دڵی ئەوم شکاند بەو ھەڵسوکەوتەم ، بە ھێمنیەوە دەستم لەسەر دەستی داناو وتم

_" دەرگاکە داخە با بڕۆین "










ئۆتۆمبێلەکەم خستە کار و لێم خوڕی لەکاتێکدا یۆنگی لەتەنیشتم بوو
، دڵم بە خێرایی لێی ئەدا کاتێ بیرم لەو دەست لێدانە ئەکردەوە ، ئەوە یەکەم جار بوو دەستم بەر دەستی بکەوێ ، نازانم بۆچی وا کاریگەر بوو و منی شڵەژاندووە













بە ئارامیەوە وتم
" بمورە مەبەستم ئەوە نەبوو کە ......"













یۆنگی
"تۆ بمبورە ، خۆم کەسایەتیم وایە کاتێ کەسێ ئەشڵەژێ منیش لەگەڵی ئەشڵەژێم و ئەمەوێ یارمەتی بدەم "








ئینجا بە شیرینی ناو لەپی کێشا بە نێوچاوانی و وتی
" بڵێ ئاخر یۆنگی گەمژە تۆ چیت لەدەست دێ وا خۆتت لێ بۆتە پاڵەوان "





من بۆ جاری دووەم زەردەخەنە کەوتە سەر لێوم بۆ ئەو شیرینیەی


من و یۆنگی گەشتینە لای خانوەکەی باوکم ، بە ئۆتۆمبێلەکەم بەناو باخچەو حەوشە گەورەو نەبڕاوەکەی باوکمدا دەڕۆشتم ئاگاداری ئەوەبووم یۆنگی چەندە سەرسام بووە ، ھەر چاوی بەملاولادا دەگێڕا ، دڵنیام یەکەم جاریەتی خانوو و باخچەیەکی وا گەورە ببینێ












گەشتمە بەردەم خانوەکە و پاسەوانێک دەرگاکەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردمەوە ، ڕۆشتمە ژوورەوە بەپەلە بێ ئاگا لەوەی پاسەوانەکان ڕێگەنادەن پێ پەتێکی وەک یۆنگی بێتەژوورەوە ڕێگەیان لێگرت






ڕۆشتمە ژوورەکەی باوکم کە پڕ پڕی بوو لە کارمەند و ھاوڕێ دڵسۆزەکانی بەڕێز بایامیش لەوێ بوو ، تاکە کەس زوو ئامادە نەبوبێ نزیکترین کەسی بوو کچەکەی ، بەڕاستی شەرمەزارکەرانەیە بەڵام من مرۆڤێکی بێ ڕوو و بێ باکم بۆیە تاوەکو ئێستا شەرمەزار نەبوومە




دکتۆرەکە بەسەر سەریەوە بوو منیش لەلای بەڕێز بایامەوە وەستام و بە دەنگێکی کز وتم

_" حاڵی چۆنە ؟ "












بێ خەوشWhere stories live. Discover now