Part 23

200 48 120
                                    













لەسەر کورسیە درێژەکەی پاڵکەوتبوو سێ کچی شۆخ لەدەوری بوون

یەکێکیان لەلای قاچی درێژ بوبو، یەکێکیان لەناو باوەشی بوو ، یەکێکیشیان لەسەر زەویەکە دانیشتبوو و ترێی ئەخستە دەمی بایەرز و دەستی دائەنا تاوەکو ناوکەکەی تف کاتەوە ناو دەستەکانی و ترێیێکیتری ئەخستە دەمیەوە


جۆنگکوک چێژی لەو دەسەڵاتە ئەبینی کە پێی درابوو ، پێیوابوو چۆتە بەھەشتەوە بەھۆی ئەو کارە چاکانەی لە ڕابردوودا کردویەتی



کچە شۆخەکە کۆتا دانە ترێی بۆ ڕاگرت بەڵام جۆنگکوک وتی
" دوورکەوە "






جۆنگکوک ماچێکی ئەو کچەی نێو باوەشی کرد و دواتر فڕێیدایە سەر زەویەکە و وتی
" جێم بێڵن "



ھەرسێ کچەکە بۆ پایەبەرز چەمانەوەو لەژوورەکەی چوونە دەرەوە









جۆنگکوک
" گەر خاوەنشکۆ بمرێ ئیتر بەتەواوی ھەموو شتێک لەژێر چنگی خۆم ئەبێ ، بەڵام من ناتوانم کەسێ بکوژم ئاھھھ ھۆسۆک بەس ئەوەندە باش بە ئیتر باش بوون سودێکی پێ نەگەیاندی لە ڕابردوودا "









ئەو لەگەڵ خۆیدا لە دەمەقاڵێدابوو کە ئایا باش بوون سودی ئەبێ بۆ مرۆڤ یا خراپ بوون بەڵام ھاتنەژوورەوەی پاسەوانەکەی ئەوی لەبیرکردنەوەکانی دەرھێنا






پاسەوان
" شازادە تایھیۆنگ لەبەر دەرگایە پایەبەرز "







جۆنگکوک
" بابێ "


شازادە تایھیۆنگ ھاتە ژوورەوە و چەمایەوە و دواتر دەستەکانی لەسەر یەک دانا






جۆنگکوک
" مۆری شاھانە ئەدەم بەتۆ شازادە تایھیۆنگ , تۆ مامەڵە لەگەڵ ھەموو شتەکاندا بکە و دەستور بدە ، خۆت ئەزانی من ھیچ لە سیاسەت نازانم ، بەڵام بەر لەوەی ھەر شتێ بکەی پرسم پێ بکە "













ڕووخسارەکەیترم ✔️Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ