Part 25

254 49 281
                                    















یۆنگی 
" بۆچی بڕۆین بۆ پایتەخت ؟ من نایێم لەوێ ھەموو کەسێک ئەمانناسێ و دەزگیر ئەکرێین دواتریش ...... "






یۆنگی دیمەنی مەقسەڵەی ھێنایە بەرچاوی و دواتر سەری چەند جارێک بە نەخێر سوڕاند و وتی

" نەخێر نەخێر من لەگەڵت نیم لەوەیا "















ھۆسۆک
" من دڵنیام ئەو جادوگەرە لەوێیە ، ئەبێ ھەر بیدۆزمەوە ، ئێوەش ناچارن لەگەڵم بێن تێگەیشتن "













مایا
" ھھ ئەو ئەوەنە گەمژەش نیە لە پایتەخت خۆی حەشار بدات "











ھۆسۆک
" ئەو نەفرەتیە خۆی حەشارنادات ، ھەرگیز وای نەکردووە ، بۆیە دڵنیام ھێشتا لە پایتەختە "











مایا
" تۆ کەی کۆڵ ئەدەی ؟ واز لەوە بێنە ، ئەو جەستەیەت قبوڵ بکەو تەواو ، ھەم بەوشێوەیە زیاترم بەدڵی "













ھۆسۆک
" چی ؟؟ "






یۆنگی و ھۆسۆک بەم قسەیە سەریان سوڕما و مایاش بێدەنگ مایەوە









ھۆسۆک
" چیە تۆ منت بەدڵە "













مایا
" باشە من لەو جۆرە کچانە نیم ناز بکەم یا ھەر پیاوێکم بینی یەکسەر ئاشقی بم بەڵام ..... "










ھۆسۆک
" بەڵام چی ؟ "











مایا
" بەڵام ئیدی کچەکانیش ھەموویان یەک جۆرن ، کاتێ کەسێ پارێزگاریان لێئەکا ناتوانن خۆشیان نەوێ "






ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now