Part 27

367 60 204
                                    








یۆنگی خۆی کرد بە ژووری پاشادا و شۆک بە بینی ھۆسۆک لەوێ

لێی نزیک بوویەوە لەکاتێکدا ھۆسۆک لەنزیک سیسەمەکەی پاشا وەستابوو بە ساردیەوە



ھۆسۆک
" تۆ ھێشتا زیندوی "








پاشا
" تۆ کێی ، کوا پاسەوانەکان "









ھۆسۆک تەنھا بە بێھێزیەوە لەژوور سەری وەستابوو و دەستەکانی بەخۆیدا شۆڕکردبویەوە ، بەڵام چاوەکانی سور بوون و ترسناک بوون لە توڕەیی

ھۆسۆک
" من کوڕەکەتم ، شازادە جۆنگکوکی خوێن ڕێژ ، شازادە جۆنگکوکی بێ بەزەیی "









پاشا
" لەکۆتاییدا زانیم کەوا چیت بەسەرھاتوە ، ھەوڵی دۆزینەوەتم نەدا و ویستم بمری چونکە چیتر بەکەڵکم نایێی "







ھۆسۆک کاتێ ددانەکانی لێک ئەخشاند
" نەفرەت لەتۆ کە منت کرد بە خوێنڕێژێکی بێ ھەست "








پاشا
" ئای  شازادە جۆنگکوک تۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی دەروونی بووی بۆمن ، بەڕاددەی سەدا سەد سەرکەوتو بووە "









ھۆسۆک
" تۆ چی ئەڵێی تاقیکردنەوە ؟ "










پاشا
" کاتێ شازادە جۆنگکوک لەدایک بوو ئەمەوسیت پاشایێکی جیاوازی لێ دروست بکەم ، بۆ ئەوە ڕاوێژم بە زاناکانی وانادالا کرد "











ھۆسۆک
" چیە ئەزانی کۆتا ھەناسەکانتە ئەتەوێ دان بە تاوانەکانت دابنێی ؟ "








پاشا کەمێ کۆکی و دواتر وتی
" من ئەزانم تۆ شازادە جۆنگکوکی لە جەستەی کەسێکیتر ، جادوگەرەکەتم دۆزیەوە ، ئەوکاتەی ئەوەم زانی سەدمە لێیدام و لەوکاتەوە لەسەر جێگا کەوتوم ، پێم وایە ئەو شتەی چەندین ساڵە ھەوڵی بۆ ئەدەم بەھەواداچوو ، بۆیە نەخۆشکەوتم لە خەمی ئەوە "







ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now