ژیانمان بوە بە زریانێک***

68 21 19
                                    








[وەک بڵێی کۆتا کەسم لە جیهانا وا بەخت ڕووم لێ ناکات]







مالینا{ڕقم لە خۆمە دڵ خۆشم لای ئەو بەڵام هەستەکەم خیانەتم لە یوونگی کردوە نەفرەت هیچ کات ئەوەنە قێزم لە خۆم نەکردۆتەوە هەر بەڕاستی ئەبێت زوو ئەمانە باس کەین و ئیتر ئازاری نەدەم گەشتمە ماڵەوە و بینیم یوونگی هاتە دەرەوە بە تەنها بۆچی بەم بەیانیە ئەڕوات دابەزیم}

مالینا:یوونگی
یوونگی:بەیانئ شلکەکەم باش
(باوەشێکیان ئاڵو گۆڕ کرد و خەریکی جانتاکان بوو بیخاتە نێو ئۆتۆمبێلەکە و مالینا دودڵ بوو)

مالینا:بۆچی بەم کاتە ئەڕۆیت؟
یوونگی:وا پێویست ئەکات تاک و زوو بێمەوە
مالینا:یوونگی
یوونگی:گیانم
مالینا:هاتێوە ناچارین قسە بکەین لەسەر خۆمان
(یوونگی وەستا و ئاوڕئ دایەوە)
یوونگی؛دو دڵم مەکە
مالینا:وام نەکردوە دڵنیابە
یوونگی؛خراپە یاخوود باش؟
مالینا؛تۆ بڕیار ئەدەیت بۆ ئێستا نیگەران مەبە
یوونگی؛باشە...هەوڵبدە دەست بکەیتەوە بەکار ئیهمالیان مەکە
مالینا:باشە نیگەران مەبە
یوونگی؛دوێنێ شەو نەتهێشت باسی کەم بەڵام ئێستاش ئاسایی دیاریت چۆنە بەو جۆرەیت؟
مالینا:دوێنێ بەیانی جیمینم بینی
(یوونگی ڕووخساری گۆڕا)
یوونگی:دواتر؟
مالینا:لە کۆتایدا کوڕی ئەو و سۆفیایە
یوونگی؛هەروا ئاسان هیچ بەرتیلێک هەیە؟
مالینا:دەست مەکەوە بە قسە ڕەقەکانت جیمین دوژمنت نیە هاوڕێی چەند ساڵەتە
یوونگی:بابەتەکە من و ئەو نین تۆ و ئەون
مالینا:بابەتەکە سانگ هوو بوو
یوونگئ:چاوەکانت درۆم لەگەڵ ئەکەن
مالینا:یوونگی
یوونگی:دوا ئەکەوم ئاگاداری خۆتبە
(بە ساردی وتی و سەرکەوتە ئۆتۆمبێلەکە)
مالینا:وامەکە یوونگی ئەزانیت ئەمە بێزارکەرە بۆم
یوونگی؛من لە دوێنێوە لە خەمی تۆدام و شەوەکەی بە خەبەرم تۆش ئاهـ نامەوێت بیری لێ بکەمەوە
مالینا:هیچ کات ناتەوێت تێبگەیت وایە
یوونگی؛هیچ کاتیش تۆ تێناگەیت لە چی ئەترسم
مالینا:هەر خۆی ڕوویدا...تکایە بڕۆ
یوونگی؛خوات لەگەڵ
(بە خێرای دەرچوو)

مالینا{نەفرەت هیچ هێزی خۆم نیە شەڕی ئێمەش تەواو نابێت ... بە بێزاری چوومە ژوورەوە کاکە نامجوون لە هۆڵەکە بوو لەگەڵ جین و هۆبی کاسرا ؟خولەکێک ڕووخساری بۆ وایە لەناکاو تای لە دوایەوە دەرکەوت}

مالینا:بەیانیتان باش (ویستی بچێتە سەرەوە)
نامجوون:وەرە قسە بکەین
مالینا؛بەڕاستئ بێزارم کاکە دواتر
(ویستی بڕوات)
نامجوون:هههـ بەڕاستی بێزارە خاتوونەکەمان...ئۆی ئەسڵەن چرکەیەک چاوەکانم دانەخەستوە
مالینا:تێناگەم
نامجوون:دوێنێ لە کوێ بوویت
(هەستایەوە هاتە بەرامبەری)
مالینا:لەگەڵ ئوونی لە ماڵی پوری
نامجوون:بەڵام ئەو دوێنێ شەو هاتەوە کەسێکی تر هەیە لەیەک چووت بێت براژن گیان؟
(هەردووکیان سەیریان کرد)
کاسرا:کاکە نامجوون....
نامجوون؛کەس قسە نەکات باشە؟! مالینا لە کوێ بوویت؟
مالینا:من منداڵ نیم کاکە بۆ خاتری خوا تەواو درۆیەک بوو لەگەڵ ئەو نەبووم ویستم تەنها بم باشە
(ویستی بچێتە سەرەوە قۆڵی گرت)
نامجوون؛لەکوێ بوویت؟(هاواری کرد)
جین:نامجوون
هۆبی؛وازی لێبێنە
نامجوون:وتم لە کوێ بوویت
مالینا:لای هاوڕێیەکم تەواو؟!
نامجوون:کامە هاوڕێت ؟
مالینا:کاکە(توڕە بوو)
نامجوون:وتم لە کوێ بوویت!؟ (هاواری کردەوە)
تای:بەسە تەواو هاوار مەکە (مالینای خستە پشتێوە)
نامجوون:تای لاچۆ
تای:لاناچم
مالینا:لاچۆ کاکە گیان (لە پشتی هاتە دەرەوە)
نامجوون:لەکوێ بوویت؟
(فرمێسکی مالینا کەوت)
مالینا:لای جیمین
(ناوی ئەوی بە جوانی نەوت دەنگی دەست بەرزکردنەوەی نامجوون لە هۆڵەکە دەنگی دایەوە)
هۆبی:نامجوون
جین:چی ئەکەیت مەگەر مرۆڤی!؟(توڕە بوون)
کاسرا:مالی(خستێ پشتی خۆیەوە)
نامجوون:نزام کرد هەموو شەوەکە کە کاسرا هاتەوە نزامم کرد...کاتێک سۆفیا وتی کە جیمین لەماڵەوە نیە نزام کرد لای ئەو نەبیت...وتم وامەکە چەند ساڵ چیم بە تۆ وت؟
تای:هیۆنگ منداڵ نیە
نامجوون:منداڵە گەمژەیە بێ ئەقڵە....مەگەر یوونگی دڵی نیە؟!هااا؟مەگەر هۆشت لای خۆتە ئەو پیاوە منداڵێکی هەیە بەڵێنی هاوسەرگیری بە دایکی کوڕەکەی داوە مەگەر تۆ دۆستی ئەوی؟(هاواری کردەوە)
جین:بەسە بەس قسەی بێ مانا مەکە نامجوون
(گریانەکەی مالینا زیاتر بوو)
نامجوون:ئەو پیاوە تۆی کردوە بە دۆستی خۆی ئەبینیت؟هاااا؟تەواو وتم خوشکەکەم گەورە بوە گەشتوە بە خەونەکانی دڵ خۆشە باشە تێگەشتووە مەگەر ئەمە جگە لە خیانەت کردن هیچ ناوێکی کەی بۆ ئەگونجێت؟هاااااا وەڵامدەرەوە
تای:دۆستی چی بێڕێزانە قسە مەکە هیۆنگ خوشکتە
نامجوون:ئەوە خوشکی من نیە خوشکەکەی من ئەبێت بێتەوە هۆش
(قۆڵی گرت بیباتە سەرەوە)
مالینا:تکایە ...بەرمدە کاکە تکایە وامەکە بەو جۆرە نیە
تای:بەریدە وازی لێبێنە هیۆنگ
(مالینا گریانەکەی زیاتر بوو)
جین:نامجوون بوەستە هەڵە ئەکەیت
نامجوون:تا هۆشی نەیەتەوە لەو ژوورە بەند ئەکرێت
کاسرا:ئەو منداڵ نیـــە
نامجوون:هەڵەی ئێوەشە نەک تەنها خۆی
مالینا:هەنسک کاکە
نامجوون:چۆن شەو لای پیاوێک ئەمێنیتەوە هاااااا
جیمین:من داوام لێ کرد
(هەموان سەیری ئاڕاستەی قسەکەیان کرد)

ئــاوازیــی ئــازار p.Jm Where stories live. Discover now