نەمزانی بێ بەختی نازناومە!

60 19 26
                                    





[وامزانی ئیتر پێکەوە بین تاک و یەکێکمان ڕۆحی دەر ئەچێت]






جیمین{کاتێک هاتینە ماڵەکەم سانگ هوو لە قوتابخانە بوو وە سۆفیا چوو بوو بە شوێنیدا مالینا هێندە ماندوو بوو لە ژوورەکەی سانگ هوو بە بۆنی بلووسەکەی ئەو خەوتبوو نزیکی ئێوارە بوو بێ گومان هاتمە خوارەوە و ئەوان هاتنەوە ئای چەندم بیر ئەکردی }

سانگ هوو:باوکە (ڕای کرد و باوەشی لێدا)
جیمین:گیانی باوکە (ماچی کرد)
سانگ هوو:وتت دوێنێ دێی
جیمین؛سوپرایزم هێناوە
سانگ هوو: چیە؟
جیمین:لە ژوورەکەتە بەڵام ئاگاداربە خەوتوە
سانگ هوو:ئهم (چوە سەرەوە)
سۆفیا:کێیە؟
جیمین:مالینایە..،ببورە ئەبوو پێشتر ئاگادارت کەمەوە بەڵام لەگەڵ نامجوون هیۆنگ شەڕێکی خراپیان کرد ناچار هێنامە ئێرە چوونکە یوونگی هیۆنگیش لە گەشتێکە وابزانم هەم بیری سانگ هووی ئەکرد
سۆفیا:کێشە نیە لە کۆتاییدا ماڵی من نیە بە تەنها
جیمین:سوپاس بۆ تێگەشتنت
سۆفیا:خواردنت ئامادە ئەکرد؟
جیمین:ئهم
سۆفیا: با یارمەتیت بدەم (دەستەکانی ئەشۆری)
جیمین:سۆفیا من لە بڕیاری هاوسەرگیرێکەمان پەشیمان بوومەتەوە (ڕووی کردە سۆفیا)
سۆفیا:باشە
جیمین:توڕە نیت یاخوود شتێکی تر بڵێی؟
سۆفیا:چی بڵێم؟ وەک چی؟
جیمین؛ببورە ئەزانم ئەبوو ئەمە بکەم بەڵام سۆفیا ئێمە ناتوانین دڵ خۆش بین سوێند ئەخۆم تاک و مردن کار ئەکەم تاک و باشترین ژیان بۆتۆ و کوڕەکەمان دابین کەم بەڵام ناتوانم ئەوە ئەنجام بدەم کە ئەتەوێت
سۆفیا:خۆزگە بوونی نە ئەبوو ئەو وایە؟ یان بۆچی من لەگەڵ من بوویت هەر بەڕاست تۆزێکیش نەچوومە دڵتەوە؟
جیمین؛وتم ئەو شەوە سەرخۆش بووم لە شانزە ساڵێوە لەگەڵ مالینا خۆشەویست بووین چونکە خۆشمویست ئێمە تەنانەت پێکەوە نەبووین تاک و ئەم خولەکە ئەوە مانای خۆشەویستی پاکە سوێند ئەخۆم هەموو ئافرەتانی جیهانن بێنن ناتوانم بە هەمان چاوی مالینا سەیریان کەم من بۆی ئەمرم ڕۆحم ئەخەمە بەردەمی هەمان شت بۆتۆش ئەکەم هەموو شتێکی خۆمت پێش کەش ئەکەم تەنها وەک دایکی کوڕەکەم ببورە ناتوانم لەوە زیاتر بم هیوادارم ڕۆژێک کەسێکی باش بێتە ژیانتەوە بەڕاستئ شایەنت بێت
سۆفیا:ئهم بە شەنسە تۆی هەیە پێکەوەن؟
جیمین؛نا ئەو دەزگیرانی هیۆنگە تەنها ئێمە ناتوانین
سۆفیا:باشە سوپاس بۆ ڕاستگۆییت
جیمین:ڕۆبن لەکوێیە؟نەمبینی
سۆفیا:نازانم بەیانی هەستام نەبوو

•تێپەڕبوونی کات•

جیمین؛سفرەکە ئامادەیە شازادە
سانگ هوو:خواردنی دەستی باوکم نایابە
سۆفیا:ئەچم مالینا بە خەبەر ئەهێنم
جیمین؛من ئەچم
سۆفیا:نیگەران مەبە
(هاتە سەرەوە)

سۆفیا:مالینا (گڵۆپەکانی داگیرساند)
مالینا:هم
سۆفیا:مالینا (دەستێکی لە شانیدا)
مالینا؛هم (چاوی کردەوە و هەستایەوە)
سۆفیا:ئێوارە باش
مالینا:ببورە ... نازانم چۆن خەوم لێ کەوتوە
سۆفیا:ئاسایە وەرە خوارەوە خوانەکە ئامادەیە
مالینا:خوان؟کاتژمێر چەندە؟
سۆفیا:شەش و چل خولەک
(ویستی بڕوات)
مالینا:توڕە نەبوویت بەبینینم لێرە؟
سۆفیا:ئێرە ماڵی جیمینیشە نەک من
مالینا؛سانگ هوو ؟
سۆفیا:کاتژمێرێک زیاتر لێرە یاری کرد هەڵنەستای
مالینا:ئاگادار نەبووم
سۆفیا:ئهم لە خوارەوەیەن
مالینا:توڕە نیت کە هاتووم بۆ لای؟
سۆفیا:ئەتوانم بە ماوەی مانگێک وای لێ بکەم ڕقی لێت بێت لە بەرچاویا بگریم و بۆ هەموو شتێک تۆ تۆمەت بار کەم ئەتوانم بڕۆم و لێرە بیبەم ئەتوانم خراپترینەکان بکەم!چونکە لە ناخی ئێمەشا لایەنێکی خراپ هەیە
بەڵام هێندە خراپم!؟بەرامبەر ئافرەتێک کوڕەکەمئ هێندە جوان گەورە کردوە؟ سەرەتا کە هاتمەوە توڕە بووم بیانووم گرت چونکە چەند ساڵ لێی دوور بووم هەم ئەوەندە بێ دڵ نیم ئەتوانم چی بکەم؟جیمینم خۆش ئەوێت ڕاستە ئەتوانیت جێمان بێڵیت و بڕۆیت و بەختەوەر بین؟نەخێر تەنانەت ئەگەر تۆش بڕۆیت هێشتا لە دڵی جیمینا لە جێگای خۆتی
مالینا:ببورە تەنها....
سۆفیا:بۆ چی ئەڵی ببورە؟ڕووخسارت بشۆ لە خوارەوەین چاوەڕێی تۆین
مالینا:باشە
سۆفیا:ئهم

ئــاوازیــی ئــازار p.Jm Where stories live. Discover now