𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 𝐎𝐍𝐄

94 15 65
                                    








𝘃𝗼𝘁𝗲 𝗯𝗲𝗳𝗼𝗿𝗲 𝗿𝗲𝗮𝗱...






















Back to the 1890's

ئـەمڕۆ ڕۆژێکی نـوێیە
لە هەرێمی بچوکی 'بـــوان'ی کـۆریـا
خـانووەکان کـلاسیک و جـوانن وە دوکـەڵ دێتە دەرەوە لـەسەرەوەی خـانووەکان
بـەهۆی ئەوەی زستـانـە و خەڵـک هـۆیـەکانی گـەرمکەرەوە بەکـاردێـنن بۆ
خـۆ گەرمکـردنەوە
ناتوانم بـەباشی دوور ببـینم
بەهۆی ئەوەی تەم و مژە تەنها دوکەڵی خانووەکان لەدوورەوە دیـارن کە بـەرەو ئاسـمان دەچـن

بـارانی ورد و بچـوک بەر ڕوخسارم دەکـەوێت
ئەوە وادەکـات دڵخۆش بـم چونکە حـەزم بەو کەشوهەوایە هـەیە

ئەزیەیەکی قـاوەییم لـەبەرە کە درێژیەکەی تا خوارەوەی چـۆکەکـانمە، قـژە قـاوەییە کـاڵـەکەم جار جارە دەچێـتە دواوە بەهۆی بـا،
ئێستا لە کۆلێژ تەواوبووم من لەبەشی میوزیکـم و پـیانـۆ دەژەنم چەند کـتێبێـکم لەدەستە کە دەربارەی نـۆتەکانی میـوزیکی ئـەمڕۆ بوون ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ فـێستیڤاڵی مـانگی داهـاتوو کە لـە
پایتەخت دەکـرێت
خـوایە زۆر بـەپەرۆشم دڵنیام دەتوانین بەباشی ئەنـجامی بدەین

لەم بیرکردنەوەنەدابووم تا لـەناکاو هەستمکرد بارانەکە دەست دەکات بە زۆربوون
خۆشبەختانە چەترە ڕەنگ ئاویەکەمم هێنابوو چونکە دەمزانی ئەمڕۆ باران دەبێت
ئێستاش من بەڕێگاوەم بۆ
نانەواخانەکەی دایکم کە شیرینی و سەمونی تێدا دروستدەکات دوای ئەوەی تۆزێک یارمەتیمدا بەیەکەوە دەگەڕێینەوە ماڵەوە

دوای چەند خولەکێک گەیشتمە شوێنی مەبەست پێش ئەوەی بڕۆمە ژوورەوە
گوڵێکی بچوکم بینی کە خونچەی کردبوو هەرگیز گوڵ لێرە نەڕواوە
تەنانەت ڕەنگی ڕەشە! پێموایە ئەوە جۆرێکی دەگمەنە بۆیە لێمکردەوە و چوومە ژوورەوە

' سڵاو'

گوتم کاتێک دایکمم بینی دەستەکانی لەناو هەویر بوون، پێکەنی کاتێک منی بینی
وە بەخێرایی چەترەکەمم دانا و ڕۆیشتم بۆ ئەوبەری مێزەکە چونکە بەڕاستی بیری ئەوم کردبوو
وە لەباوەشم کرد

'یااا تکایە وازبێنە با هەویرەکە تێکنەچێت'

دایکم بە بێزاری گوتی کاتێک بەردەوامبووم لە لەباوەشکردن و ماچکردنی بەبەردەوامی

'سەیرکە چیم دۆزیەوە'

گوتم کاتێک دەستم کردەوە و گوڵە ڕەشەکەمم نیشاندا

'واااا جوانە'

دایکم گوتی بەسەرسامی چاوی نەدەتروکاند بەهۆی سەرسوڕهێنەریەکەی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 14 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃𝐘 𝐍𝐈𝐆𝐇𝐓Where stories live. Discover now