هوان: بە تۆ چی چی بکەم و چی نەکەم هاا؟
(بە توڕەیی هاتە بەرامبەری)دۆهی سەری سوڕما ~ بەڵام دواتر ئەویش بە توڕەییەوە هەستایەوە و نزیکی هوان بوویەوە
من و هیونجوو'ش هەستاینەوە لە دواوەی هوان وەستاین
دۆهی: چیت وت؟
(برۆیەکی بەرز کردەوە)هوان: وتم بە تۆچی چی بکەم و—
(پێش ئەوەی قسەکەی تەواوبکات زلەیەکی بەرکەوت لەلایەن دۆهی)دۆهی: من دایکی تۆم بۆت نیە زمان درێژیم بەرامبەر بکەیت هاا
(بە هاوارەوە)هوان دەستی بە شوێن زلەکەوە گرتبوو بە توڕەیی سەیری کرد
هوان: تۆ دایکی من نیت تۆ تەنها زڕدایکێکی نەفرەتی!!
(ئەمەی بە هاوارەوە وت و بەڕاکردنەوە ڕۆیشتە ژوورەکەی)دۆهی زۆر توڕە ببو منیش لە ترسا سەرم نزم کردبوویەوە
دۆهی: هەمووتان بەنەفرەت بن!
(ئەمەی بە هاوارەوە وت و ڕۆیشت)سەیری هیونجوو'م کرد کە بە نیگەرانیەوە سەری لەقاند
هیونجوو: من دەڕۆم بۆلای هوان
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
فرمێسک لە چاوەکانم ناوەستن ~ بەڵێ ئەمڕۆ هوان دەگوازرێتەوە واتا ئاهەنگی گواستنەوەیەتی
ئەو ئێستا خۆی ئامادەکردووە جلی بوکێنی لەبەردایە چاوەڕێیە ماڵی خەزوورانی بێت و بیبەن
ئێمە لەگەڵی ناڕۆین~ ئەوە کلتور و نەریتی ئێمەیە لە ئاهەنگی گواستنەوە نابێ خێزانی بووک بڕۆن ئەبێ بەس بووکەکە بێت
هوان: ن/ت بەخوا لێت توڕە دەبم ها مەگری
(ئەویش چاوی پڕ فرمێسک ببو ~ بە توندی باوەشی لێدام)ن/ت: هوان تکایە تۆ بڕۆی من تەنیا دەمێنمەوە
(وتم کاتێک فرمێسک لە چاوم کۆببویەوە)هوان: نا گیانەکەم تکایە مەگری ~ من زووزوو دێم بۆلات نیگەران مەبە هم؟
(باوەشەکەی جیاکردەوە بە پەنجەکانی فرمێسکەکانی دەسڕیمەوە)سەرم لەقاند بەڵام دووبارە دڵم پڕبوو لەوکاتە دەنگی دەرگا هات
جەیجوون: کچم وەرە ماڵی زاوا هاتوون
(هەستم بە نیگەرانی دەکرد لە دەنگیدا ~ باوکیشم نیگەرانە بە ڕۆیشتنی هوان بەڵام ئیتر ئەو گەورە بووە پێویستە خێزانێک بۆخۆی پێک بهێنێت)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 ʲ⁻ʲᵏ ✔︎
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...