01 سەرەتا

915 62 57
                                    



𝑪𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 01



𝒀/𝑵 𝑷𝑶𝑽.


سڵاو دووبارە کانگ ن/ت ویستم پێش دەستپێکردن کەمێک خۆم بناسێم
کەواتە ژیانی من بەو جۆرە نییە کە کەسێک بییەوێت سەرکردایەتی بکات ئەوە سەختە هەندێک جار تەنیایت من خێزانێکی دڵخۆشم هەبوو بەڵام خێزانەکەم لە ڕووداوێکدا گیانیان لە دەست دا کاتێک تەمەنم تەنها 13 ساڵ بوو هیچ خزمێکمان نەبوو بۆیە لەو کاتەدا ناچار بووم بە تەنها بڕۆم ئێستا تەمەنم 19 ساڵە و تازە خوێندنی ئامادەیم تەواو کردووە

دایکم و باوکم هەمیشە دەیانویست بچم بۆ قوتابخانەیەکی باش لەبەر ئەوە پارەیەکی جیاوازیان بۆ من دانابوو لەگەڵ خانوویەک لە سیئۆل بۆیە تا ئێستا پێویستم بە خەمی قوتابخانە و کرێی خوێندن نەبووە تەنها دەبوو پارەی جلوبەرگ و خەرجییەکانی تری ژیانم بدەم لەوانەیە پێت وا بێت کە ئاسانە لەبەر ئەوەی من خەمی کرێی قوتابخانە و خانووم نەبوو بەڵام بە ڕاستی ئەوە بۆ کچێکی تەمەن 13 ساڵ سەخت بوو

ئەگەر لە ئینتەرنێتدا بگەڕێیت دەبینیت کە سیئۆل لە پلەی شەشەمدایە لە لیستی گرانترین شارەکانی جیهان کەواتە هەموو شتێک لێرە زۆر گرانە چەند کاتژمێرێکی دەوێت گەر پێت بڵێم  تا ئێستا چۆن شەڕم کردووە بۆیە من ئەو بەشە جێدەهێڵم تەنها باسی ئەو کێشانە دەکەم کە ئێستا ڕووبەڕووم دەبنەوە

بەو پێیەی خوێندنی ئامادەیم تەواو کردووە پێویستە بچمە زانکۆ بۆ ئەوەش پێویستە لە تاقیکردنەوەی وەرگرتن دەربچم بەڵام ئەوە کێشەکە نییە من خوێندكارێکی باشم هەمیشە نمرەی باشم بە دەست دەهێنا کێشەی سەرەکی من کرێی خوێندنە ئەگەر بمەوێت بچمە زانکۆی سیئۆل پێویستم بە کۆمەڵێک پارە دەبێت کە بە سادەیی ناتوانم بە دەستی بێنم هەوڵ دەدەم زۆر بە سەختی کار بکەم خێزانەکەم پارەی زانکۆیان بۆ دانەناوم چونکە هەرگیز پێشبینی ئەوەیان نە دەکرد ئاوا زوو بمرن ناتوانی پێشبینی ئەو جۆرە شتانە بکەیت من 3 کاری نیوەیی دەکەم بەڵام ئەو پارەیەی بەڵام ئەو پارەیەی کە لەم 3 کارە نیوەییە بە دەستی ئەهێنم بەس نییە بۆ کرێی خوێندنەکەم چ جای خەرجییەکانی ترم من بەڕاستی گرژ و سترێسم لەم بارەیەوە

کەواتە ئەمە بار و دۆخی دارایی منە ئێستا با بێینە سەر دۆخی کۆمەڵایەتی خۆمتان بۆ باس بکەم من لە دایک بووم بە شەرم من بەڕاستی کچێکی کۆمەڵایەتی نیم دایکم فێری دەکردم چۆن کۆمەڵایەتی بم بەڵام دوای مردنی کەس نەبوو فێری ئەوەم بکات لە کۆتایدا هیچ هاوڕێیەکم نییە نە هاوڕێیەک نە خێزان تەنیا منم من زۆر دوودڵم لە هەموو شتێک خراپترین شت ئەوەیە کە من زوو متمانە بە کەسێک دەکەم یەکێک لە شتەکانی کۆتایی ئەوەیە من هەستیارم ئەوە نییە کە من بگریم لەسەر بچووکترین شت بەڵام تەنها زۆر ئاسانە کە ئازارم بدەن هەرچەندە من دەری ناخەم زیاتر وەک ئەوەی نازانم چۆن دەریببڕم وەک ئەوەی کەس هەرگیز گرنگی بەو کەسانە نەدەدا بۆیە هێواش هێواش وازم لێهێنا

My Sugar Daddy | kth 18+ |Where stories live. Discover now