𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟾

525 82 256
                                    


نوســەر پۆڤـــ :

هەفتەیەک تێپـەڕی بەسەر ئەمشـەوە دا
شتەکان ئاسایی دەڕۆن
ڕاستی بڵێین نیما وا هەڵسوکەوت ئەکا کە شتەکان ئاساین
گەرنا گەردەلوولی ناخی هەر بەدەوامـە

کاتژمێـر نۆی بەیانی بـوو
دووکاتژمێر ئەبێت کە جۆنگکووک و تای ڕۆیشتوون

وە نیما خەریکی کۆکردنەوەی قاپەکانی سەر مێزی نانخواردن بوو لەگەڵ لیسـا

" ئەمڕۆ پیاوەکان زوو ئەگەڕێنەوه"
لیسا وتی وای کرد نیما سەری بەرز بکاتەوە و سەیری لیسا بکات بە سەرسوڕمانەوه

هەرگیز ئەوان لەو کاتانە نەگەڕاونەوە

" بەڵام بـۆچی"
ئەوەی وت

" ئەمڕۆ هاوڕێیەکەیان ئەگەڕێتەوە چونکا بەڕێز یۆنگی دوو ڕۆژە چۆتە فەڕەنسـا"
لیسا وتی لەکۆتای دا ڕووخسارێکی بێزاریی نیشاندا

" بەڕاسـتی؟؟ کێ دەگەڕێتەوە بۆ ئێـرە؟؟"
نیما وتی

" بەڕێز جیمیـن ... ئەو ئەگەڕێتەوە وریا به ئەو دەست بازی ئەکات"

لەگەڵ ئەو قسەیەی لیسا نیما برۆیەکانی گرژ کرد

" مەبەستت چییە؟؟ لەوەی دەست بازی ئەکـات؟؟"
ئەوەی وت
لیسا هەناسەیەکی دایەوە

" وەک وتم ئەو سەرەڕۆیەو حەزی لەوەیه خۆی لە کچان نزیک بکاتەوە هەرباشە کەیفی بەمنایه"

لیسا وتی لەکۆتایدا بزەیەکی گەورەیی کرد

"ئاهـ هەرچیەک بێت گرینگی پێنادەم"
نیما وتی و قاپەکانی هەڵگرت

"هەرخۆی ئەبێ وابکەیت دەی دەی با زوو تەواوبین"

لیسا وتی و بەڕێ کەوتن بۆ چێشتخانەکە تاوەک و قاپه پیسەکان بشۆن

.....

لـەلایەکــی تـر ..

" برام با بڕۆینە ماڵەوە وا کاتژمێر دەیه جیمین لەوانەیە گەیشتبێت"
تای وەی جۆنگکوک سەری لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەڵگرت و سەیری کاتژمێرە لەمسەکەی دەستی کرد

بەبێزاریی سەری لەقاند و هەڵسایەوە

" کارەکەم گرینگ تره لەو جیمینە خوێڕیه"
جۆنگووک وتـی
تای پێکەنی
ئەزانێ کە جۆنگکووک ڕقی لە ڕەفتایەکانی جیمین ئەبێتەوە
ئەیەوێت وەک پیاو ڕەفتار بکات نەوەک وەک هەرزەکارێک کە لە دووای کچانەوە بێت
کێشەی نییە دانەیەک هەڵبژێرێت بەڵام ئەو تەنها بە کاریان ئەهێنێت

" دەی سەرکەوە"
جۆنگۆووک وتی و تای لە پێشەوە سەرکەوت وخۆی شۆفێری کرد

تای بیری لەو ڕووداوانە کردەووە کە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕوی دا پێی باشبوو لێی پبرسێت

" جۆنگکووک"

"هم"
ئەوەی وت کە چاوەکانی گرژ کردبوون دیقەتی ڕێگاکەی ئەیا بەدەم لێخوڕینەوە

 -The Beast of the Eyes-𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now