1

550 75 48
                                    

  چاوە

ئێوارەیەکی فێنکی هاوینە، پیاوانی لادێکە بەرەو ماڵەوە دێنەوە و ژمارەیک ئافرەت لەسەر کانی بە مەرکانەکانی سەر شانیان ڕێ دەکەن و بە ڕێگاوە پێ ئەکەنن، دایکی ژینۆ یەکێکە لەو ئافرەتانە لە ناوەڕاستی لادێکەدا لەوانی دی جیا دەبێتەوە و بەرەو ماڵی خۆی ڕێ دەکات، بەڵام لە بەردەم قاپی ماڵیان دا ژمارەیەک پیاو دەبینێت بە غەمباریەوە تەماشە دەکەن، مەرکانەکە لەسەر شانی کەوت و تۆزی ژێر پێی کردە قوڕ، دەستی کرد بە قیژە و گریان راستەوخۆ زانی ژینۆ براوە و ناگەڕێتەوە.
باش ئەمزانی چی ڕووی ئەدا بەسەر مندالانی لادێکەمان چونکە هەمیشە گەورەکان ئاگاداریان ئەکردینەوە کە لێواری لادێکە بە جێ نەهێڵین بە تایبەت کە ڕۆژ بەرەو تاریکی ئەچوو چونکە ئەو کاتە (چاوە) ئەیخواردین، چاوە وەحشێکی باڵا بەرزی و دەست و لاق درێژ بوو کەلەی سەری لە هەموو لایەکەوە بە چاو داپۆشراو بوو بەڵام گوێی نەبوو بۆیە زۆر جوان ئێمەی ئەبینی بەڵام ئەستەم بوو هیچ ببیستێ، چاوە حەزی بە گۆشتی مناڵ بوو تەنهاو تەنها منداڵی ئەرفاند و ئەیخواردن. لە ناو دارستانێک کە لەوبەری لادێکە مانەوە بوو  خۆی حەشار دەدات، راوچی و چەکداری دێیەکەی ئێمە و دێیەکانی دەوروبەرمان هێشتا بە دوایدا ئەگەرێن بەڵام تەنها ئێسک و کەللەی سەری منداڵ ئەدۆزنەوە لە ناو دارستانەکەدا.

دایکی ژینۆ کچی ئاغای لادێکەمان بوو بۆیە زۆر بۆ ئێمە شۆک بوو کە بیستمان کچە زای ئاغا لەلایەن چاوەوە خوراوە، بۆیە پاش تەعزێکەی ژینۆ ئاغا پەیمانی دا لەمەولا هیچ منالێکی تر ون نەبێ و جەرگی هیچ دایکێکی تر نەسوتێ، بەڵام پێش ئەوەی ئاغا قسە بکات هەموو دای...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دایکی ژینۆ کچی ئاغای لادێکەمان بوو بۆیە زۆر بۆ ئێمە شۆک بوو کە بیستمان کچە زای ئاغا لەلایەن چاوەوە خوراوە، بۆیە پاش تەعزێکەی ژینۆ ئاغا پەیمانی دا لەمەولا هیچ منالێکی تر ون نەبێ و جەرگی هیچ دایکێکی تر نەسوتێ، بەڵام پێش ئەوەی ئاغا قسە بکات هەموو دایکانی لادێ بڕیاریان دا چی تر مناڵەکانیان نەچنە دەرەوەی ماڵ لە ترسی ئەوەی چاوە بیان خوات و تاکە شێواز دەرەوە ببین سەربانی ماڵەکانیانە. بۆ من زۆر ناخۆش بوو چونکە حەزم ئەکرد لەگەل حەمە و شوانەی برادەرم یاری بکەین، بۆیە نیوەڕۆیەک لە سەربانی ماڵی خۆمانەوە ئیشارەتم دانێ چونکە ماڵمان لە یەکترەوە دیار بوو هەرچەنە ماڵی ئێمە بەرزتر بوو پێک هاتبوو لە سێ قات، قاتی ژێرەوە بۆ ئاژەڵەکانمان قاتی دووەم من و دایکم و باوکم تێیدا ئەژیاین و قاتی سێیەم براکەم کە تازە هاوسەرگیری کردبوو تێیدا ئەژیا، ژنی براکەم 6 ساڵ لە خۆی بچوکتر بوو پێشتر بۆ براکەمیان دانابوو بەڵام چاوەڕێی ئەوە بوون بگاتە تەمەنی هاوسەرگیری و بەهاری ئەمسال هاتنە ژێر هەمان سەقف. هەر یەکەمان بە دزییەوە لە مالمان دەرچووین، دایکم لە کانی بوو جلی ئەشت و باوکم لە چایخانەکە ئیشی ئەکرد چایی چی بوو زۆر جاران تا شەو نە ئەهاتەوە مالەوە بۆیە بە ئاسانی لە مال دەرچووم، دایکی حەمە ڕقی لە دایکم بوو بۆیە پاش دایکم ئەرۆشت بۆ کانی تا ئەو کاتە لە ناو باخدا بوو خۆی مەژغوڵ ئەکرد تاوەکو دایکم ئەهاتەوە بۆیە حەمەش بە ئاسانی بۆی دەرچوو، بەڵام شوانە دوو خوشک و دوو برای لە خۆی گەورەتر هەبوو و دایکیشی دوو گیان بوو بە منالێکی تر بۆیە نەیتوانی لە  مال بێتە دەرەوە و تەنها لە سەربانەکەیانەوە تەماشای ئێمەی ئەکرد کۆڵان بە کۆڵان بە دزییەوە ئەرۆشتین و لە چاوی خەلکی و مناڵانی دی خۆمان حەشار ئەدا تاوەکو بگەینە قەراخی دارستانەکە لەوێ کەپرێکی بچوکمان درووست کردبوو تێیدا کۆ دەبوینەوە.
گەیشتینە سنووری لادێکەمان بەڵام راستەوخۆ کێشەیەک هەبوو، پیاو بە چەکەوە وەک پاسەوان لە دەوری لادێکە وەستابوون چونکە ئاغاکەمان پەیمانی دا بوو کە هیچ مناڵێکی تر نەخوری بۆیە هەرکەسێ گەنج و پیر چەکیان پێ درا بوو تاوەکو بن بە پاسەوانی لادێکە بە هەر چوار دەوریا، بۆ ئێمە ئەستەم بوو بە پاڵیاندا دەرچین و لەسەر ئەوەش لە بەینی پاسەوان و دارستانەکەدا دەشتاییەکی بچوک هەبوو کە شوانی لادێکەمان ئاژەڵەکانی لەوێ دەلەوەڕاند بۆیە زۆر ئاسان بوو ئێمە ببینن، بەڵام لەپڕ بزنێک لە دەستی شوانەکە ڕای کرد و پاسەوانێکی لەگەل خۆی مەژغوڵ کرد لەگەل شوانەکە چوون بیگرنەوە ئێمەش فرستەمان لە ساتەکە وەرگت و بە پشت ئاژەڵەکاندا خۆمان کرد بە ناو دارەکاندا و لەوێ بۆ چەن ساتێ تاوەکو هەناسەمان وەرگرتەوە خۆمان حەشار دا.
هەردووکمان دارلاستیکمان لەگەل خۆمان هێنابوو تاوەکو تۆ باڵندەی جوان ڕاو بکەین و هیچ نەبێ بە دەستی بەتاڵ نەگەڕێینەوە، بە ڕێگاوە تەماشای سەر دارەکانمان ئەکرد کە زۆربەی لە سنەوبەر پێکهاتبوو ئێمەش بە دوای پۆڕ یاخود کۆترێکدا ئەگەڕاین گەر بکرێ هێلانەکانیان بدۆزینەوە باشتر ئەبێ تاوەکو هێلکەکانیان بخۆین، لە پڕ حەمە وتی ئەها ئەو تەیرە شینە! ئەوە چییە ئەوەنە جوانە؟ تەیرەکە بە دەنگی حەمە ترسا و بەرەو قوڵایی دارستانەکە ڕایکرد ئێمەش بە دوایدا بێ گوێدانە ئەوەی بۆ کوێ ئەچین یاخود سەیری بەر پێمان بکەین، حەمە لە من خێراتر بوو بۆیە پێشم کەوت تاوەکو خەریک بوو لەبەر چاوم ون ببێ پێش ئەوەی پێی بگەم قاچم لە بەردێ هەلکەوت و کەوتم کە هەستامەوە حەمە لەبەردەمم وشک وەستابوو منیش وتم: "چی بوو کوشتت؟". حەمە وەڵامی نەدامەوە تاسا بوو و بە بێدەنگی و بە دەستێکی لەرزیوەوە ئاماژەی بۆ بەرامبەرمان کرد، تەماشای ئەوبەرم کرد شتێکی باڵابەرزی دەست و لاق درێژم دی لە هەموو پیاوەکانی لادێکەمان گەورەتر بوو، پێیەکانی وەک ئێمە پەنجەی نەبوو بەڵکو وەک ڕم تیژ بوو چەقی بوو بە زەوی دا، دەستی ڕاستی پەنجەی درێژ و باریکی هەبوو کە هەر پەنجەیەکی نینۆکێکی تیژی وەک پڵنگی پێوە بوو و دەستی چەپی هیچ پەنجەیەکی نەبوو بەڵکو پارچەیەک ئێسک بوو دیار بوو لە ململانێیەکی پێشوودا شکاوە و ئێسە بووە بە قەمەیەک بۆ کوشتنی مناڵەکان، بەڵام. لە هەموو شتێک سەیر تر کەللەی سەری بوو کە نەک وەک مرۆڤ نەبوو بەڵکو لە هیچ شتێکی دی نەئەچوو، بە هەرچوار دەوری سەریا چاو هەبوون بە هەموو ئاراستەیەک شتیان ئەبینی، ئێستە تێگەیشتم بۆ پێی ئەلێن چاوە، لە ناو دەمیدا کەڵبە و ددانی تیژ بە دی ئەکرا، بەڵام هیچ گوێیەکی نەبوو. لەسەر شانی تەیرە شینەکەی بە دوایەوە بووین نیشتبویەوە و چاوە بە دەستی ڕاستی دانەوێڵەی پێ دەدا. دیار بوو ڕێککەوتنێک هەیە لە نێوانیان دا، تەیرە شینەکە منداڵی بۆ لای چاوە ڕا ئەکێشا و لە بەرامبەردا دانەوێڵەی وەک پاداشت وەردەگرت. ویستم بکشێمە دواوە بەڵام شتێک لە ژێر پێمدا کرتەی کرد و شکا کە تەماشام کرد چیلکە دارێک نەبوو بەڵکو ئێسکی منداڵێک بوو، خێرا چاوم بە دەوروبەرماندا خشاند بۆم دەرکەوت لە گۆڕستانی منداڵدام، دەور درا بووین بە ئێسک و پروسکی منداڵ، هەموو ئێسکەکان پاک کرا بونەوە تەناتەن پارچەیەک گۆشتی بچوکیشیان پێوە نەمابوو هەمووی خواردبوو، گەر زوو لێرە دەرنەچین ئەوا چارەنووسمان هەر ئێسک و پرووسکە.
باڵی حەمەم ڕاکێشا وتم: "ڕاکە!". پشتمان کردە چاوە و بە هەموو توانامانەوە دەستمان کرد بە ڕاکردن، دنیا تاریک ببو نزیکی خۆر ئاوا بوون بوو و دارەکان رێگای تروسکاییەک ڕووناکی نەدەدا بگاتە ئێمە تاوەکو بە باشی ببینین سەرەڕای ئەوە ئێمە شارەزای دارستانەکە نەبووین و بە کوێری دوات باڵندەیەک کەوتین و ئێستە تەنانەت نازانین بۆ کوێ ڕا ئەکەین بەڵام هەردووکمان ئەمانزانی نابێ بوەستین چونکە ئەو کاتە چاوە ئەمانخوات، جگە دەنگی هەناسە شپرزەکانی ئێمە و خشەخشی ژێر پێمان گوێمان لە جووتێ پێی تر بوو بە دوامانەوە، سەیرێکی دواوەی خۆم کرد چاوەم دی بەڵام ڕای نەئەکرد بەڵکو بازی ئەدا، بڵام بازی ئاسایی نا بەڵکو هەر بازێکی سەربانێک بەرز بوو، لەو ساتەدا قاچم خیانەتی لێ کردم و لە بەردێک گیر بوو و کەوتم، بازی داهاتووی چاوە لە نێوان من و حەمەدا بوو بەڵام ڕووی لە من بوو، قاچەکانی لە زەوی چەقی بوون، دەستی چەپی ئامادە کرد بۆ ئەوەی لە ناو دڵمی بچەقێنێ، بەڵام لە. پڕ ناڵەیەکی گەورەی لێ هات گەورەترین هاوار بوو تا ئێستە بیستبێتم لە هەموو گورگەکان پێکەوە بەرزتر بوو، دەستی خستە پشتەسەری و ڕووی لە من وەرگێڕا، خوێن لە پشتی سەری ئەهاتە خوارەوە، حەمە بە دارلاستیک چاوێکی کوێر کردبوو ئەمەش زۆر توڕەی کردبوو  بە شێوەیەک تەنها بە یەک لێدان سەری حەمەی لە جەستەی کردەوە بە دڕندەترین شێوە پارچە پارچەی کرد و دەستی کرد بە خواردنی، بە کوڵپەی گریانەوە و چاو پڕ لە فرمێسک دەستم بە ڕاکردن کرد نازانم بۆ کوێ بەڵام نەوەستام دنیا تاریک بوو هیچم نەئەبینی، لە پڕ ڕووناکییەکی بچوک لە دوورەوە دەرکەوت، لە یەک رووناکیەوە بۆۆ بە دووان و سیان و تا ئەوەنەم زانی بە نزیکی 10 پیاو بە چراکانیانەوە بەرەوە من دێن، هەستم بە ئارامی کرد بۆ ساتێک بەڵام مەرگی حەمەی هاوڕێم ئەو هەستەی لێ سەندمەوە و لە بەردەم پیاوەکان دەستم بە گریان کرد تاوەکو ئاگام لە خۆم نەما.
چاوم کردەوە لە جێگاکەی خۆم بووم باوکم و دایکم بە لا سەرمەوە بوون و حەکیمی لادێکە و ئاغاکەمان و باوکی حەمەش لە ژوورەکە بوون، بە تەواوی چاوم نەکردبووەوە گوێم لێ بوو باسی ئەوەیان ئەکرد چۆن بە یەک جاری چاوە لە ناو بەرن، کاتێک داوای ئاوم کرد هەموویان روویان بۆ من وەرگێڕا و بە تامەزرۆیی چاوەڕێی ئەوە بوون ئاوەکەم تەواو بکەم تاوەکو پرسیارم لێ بکەن. یەکەم کەس دایکم بوو وتی:"چی بوو کوڕم بۆ وات لێ هات؟" باوکی حەمە قسەی بە دایکم بڕی و بە دەنگی بەرز وتی:"حەمە لەگەل تۆ بوو وا نییە؟ کوا لە کوێیە؟". چاوم پڕ لە فرمێسک بوو و بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتم:"حەمە… حەمە مرد.. نەیتوانی ڕابکات". باوکی حەمە چیتر خۆی نەگرت دەستی دایە خەنجەری ناو پشتوێنەکەی و لە قاوغەکەی دەری هێنا و ڕووی کردە ئاسمان و وتی:" گەر گیانم لە پێناویا دانابێ ئەبێ هەموو چاوەکانی کوێر بکەم و دواتر پارچە پارچەی بکەم". پاش ئەوەی کەمێ هۆشم هاتەوە سەیرم لێ هات بەو ئاسانیە منیان دۆزیەوە بۆیە لە باوکمم پرسی ئەویش وەڵامی دامەوە و وتی:"پاش ئەوەی دایکت لە کانی هاتەوە بینی تۆ لە ماڵ نەبووی خێرا زانی پەنێکت داوە و لە ماڵ دەرچوویت بۆیە ناردی بە شوێنما تاوەکو بە دواتا بگەڕێین بەڵام نەمان ئەزانی لە کوێ ئەبیت بۆیە چووین بۆ لای حەمەی برادەرت تا بزانین لە مالی ئەوانی یان نا بەڵام ئەویش لەوێ نەبوو بۆیە چووم بۆ لای شوانەی برادەرت ئەو لە مال بوو وتی بە ئەگەری زۆرەوە لە کەپری نزیک دارستانەکەن بۆیە خێرا باوکی حەمەم بانگ کرد و براکانی شەوانەش هاتن لەگەلم تاوەکو بتانهێنینەوە بەڵام لە کەپرەکە نەبوون و دنیاش تاریک ببو بۆیە لەگەل چەن پاسەوانێک بە چراکانمانەوە بەرەو دارستانەکە چووین و گوێم لە ناڵەیەکی گەورە بوو بۆیە بەرەو ئەوێ ڕامان کرد و تۆ کەوتیتە بەردەممان، بەڵام نازانی ئەو دەنگە گەورە چی بوو؟". کە بۆم باس کردن حەمە بووە بەردێکی گرتۆتە چاوە و یەکێک لە چاوەکانی کوێر کردەوە باوکی حەمە کەوتە سەر ئەژنۆ و دەستی کردە گریان و حەکیمی لادێکە وتی سبەی شەو لەگەل ئاغا و پیاو ماقولانی لادێکە کۆ ئەبینەوە و چارەسەرێک بۆ ئەم کێشە ئەدۆزینەوە و پێش ئەوەی ماڵ ئاوایی لە باوکم بکات پێی وتی کورەکەشت بێنە لەگەل خۆت سبەی شەو.
ماڵی حەکیمی لادێکە لەسەر گردێک بوو هیچ وەکو ماڵی ئاغا گەورە و قەشەنگ نەبوو، بەڵام چونکە بە تەنها لەگەل پشیلەیەک ئەژیا بۆیە قەبارەی ماڵەکەی گونجاو بوو، پاش نانی ئێوارە من و باوکم بەرێ کەوتین لە ڕێگا ئاغامان لەگەل 3 پاسەوانی بینی و پێکەو بەڕێ کەوتین، پێش کەمێک باران بوو بۆیە چونە  سەر گردەکە کەمێ ناڕەحەت و خلیسک بوو، قاچمان بە تەواوی قوڕاوی بوو بەڵام. لە کۆتاییدا گەیشتین، تەنها من و ئاغا و باوکم چووینە ژوورەوە پاسەوانەکان لە دەرەوە مانەوە خێرا یەکێکیان جگەرەیەکی داگیرساند و پشتی کردە ئێمە، ناوەوەی ماڵەکە زۆر بچوکتر بوو لەوەی پێشبینیم ئەکرد من تا ئیستا چاوم پێ نەکەوتبوو تەنها لە دوورەوە نەبێ، مالەکەی لە دوو هۆدە و هەیوانێک پێک هاتبوو، چووینە دیوەخانەکە لەوێ باوکی حەمە، مەلای لادێکە و چەند ڕیش سپییەکی تر دانیشتبوون تەنها من منداڵ بووم تێیان دا، من لە خوارەوە دانیشتم لە پاڵ باوکما و دەستیان کرد بە چۆنیەتی کوشتنی چاوە، سەرەتا ئاغا دەستی پێکرد و وتی:"بە ڕای من سبەی پێش خۆرهەڵاتن هەموو پیاوانی لادێ کۆ ئەکەمەوە و ئەیدەم بەسەر دارستانەکەدا و ناگەرێینەوە تا نەیکوژین". "چۆن ئەتوانی شتێک بکوژی کە نەتوانی بیدۆزیتەوە، ئەم دڕندەیە هەموو دارستانەکە شارەزایە لەگەل ئەوەش هەموو سەری چاوە و پێش ئەوەی بیبینی ئەو تۆ ئەبینێ و ڕا ئەکات ئەمە چارەسەر نییە"مەلای وەلامی دایەوە. باوکی حەمە بە دەنگی بەرزەوە جوابی داوە و وتی:" بە ڕای من دارستانەکە بسوتێنین تاوەکو دێتە دەرەوە و بیکوژین، نانانا قاچەکانی ئەشکێنین پاشان ئەیخەینەوە ناو دارەکان تا بسوتێ"." ئەمە چارەسەر نییە" حەکیم جوابی دایەوە" نە سووتان، نە ڕاونان، هەرگیز ئەمانە سەرناگرن بەڵام چارەسەرێک هەیە ئەویش ئەوەیە تەڵەی بۆ دابنێین و بیگرین، ئەزانم ئەزانم… ئێسەئێسە ئەلێن خۆ پێشتر گشتمان بۆ داناوە و نەهاتووە بۆی و تەنانەت ئاژەڵی زیندووی نەخواردووە، من باسی جۆرێکی تر تەڵە ئەکەم شتێک خۆی ڕانەگرێ لە بەردەمیا، منداڵێک!". لە پڕ ژوورەکە پڕ بوو لە غەڵبە غەڵب و ناڕەزایی بە شێوازێک دەنگ بەرز بوویەوە تەنانەت پاسەوانەکان هاتن وایان زانی شەڕێک روویداوە، پاش ئەوەی ژوورەکە هێور بویەوە یەکێ لە ڕیش سپیەکان بە تەنزەوە لە حەکیمیان پرسی:" پاشە پێمان ناڵێی کێ هەیە لەم. لادێیە مناڵی خۆی بخاتە بەر چاوە تاوەکو بیخوات یان ئێمە بیکوژین، تۆ بەو سەرە سپییەتەوە عەیب ناکەی ئەو قسەیە ئەکەی؟ ئادەی پێمان بڵێ چ مناڵێک ئەوێرێ بە تەنها لەو دارستانەیا بەرامبەر چاوە دانیشێ؟". حەکیم ڕووی کردە من و بە بێدەنگی پەنجەی بۆ ڕاکێشام و وتی:" بەبێ هۆ بانگم نەکردووە، تاکە مناڵە چاوەی دیبێت و نەمردبێ ئەو رووبەڕووی بۆتەوە هیچ نەبێ ئەزانێ چی یەتە بەردەمی". باوکم بە توڕەییەوە قسەی پێ بڕی وتێ:" خۆ من مناڵم نەدۆزیوەتەوە چۆن قسەی وا ئەکەی، من بە هیچ شێوەیەک نایکەمە قوربانی، ئەمە خوێن و ڕۆحی منە ناهێڵم ببێ بە خۆراکی چاوە"." با ڕای خۆی وەرگرین بزانین ئەو وەڵامی چییە" حەکیم ڕایگەیاند. باوکم ویستی قسەیەک بکات بەڵام نەمهێڵا و وتم:"ئەیکەم، باشە من رازیم، ئامادەم ببم بە تەڵەی چاوە بەس بە شەرتێک پارچە پارچەی بکەن" لەو کاتەی ئەو قسانەم ئەکرد بیرم لە حەمە ئەکردەوە چۆن ئازایانە خۆی کردە قوربانی من بەبێ دوو دڵی منیش ئەمەوێ هیچ نەبێ گەر لە پێناوی لادێکە نەبێ لە پێناوی حەمەیا خۆم بخەمە مەترسیەوە.
ئەو شەوە پاش ئەوەی زللەیەکم لە باوکم خوارد چونکە قسەم لە قسەیا کرد و پاش ئەوەی دەمەقاڵێیەکی توند ڕوویدا لە کۆتاییدا باوکم ڕازی بوو من بەکار بهێنن وەک تەڵە بۆ کوشتنی چاوە، بەڵام لە دەمەقاڵێ ماڵی حەکیم بەتین تر دەمەقاڵێی دایکم بوو کە دیسان بە دەستی ئەویش زللەیەکی توندم خوارد بە هەمان شێوەش باوکم بەڵام لە. کۆتاییدا دایکم ڕازی بوو، ئەو شەوە لە ئامێزی دایکما بووم تا سبەی هیچ کاممان نەخەوتین پێکەوە نانی بەیانیمان خوارد هەوڵمان ئەدا غەم بەسەر کەشەکەدا سەرنەکەوێ بەڵام هەرچیمان کرد نەمانتوانی نکۆڵی لەو ڕاستیە بکەین کە من بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمرم، بەڵام من خەمی خۆمم نەئەخوارد بەڵکو دڵتەنگی دایکم و باوکم و براکەم بووم کە ئەمە لەوانەیە کۆتا جار بێت پێکەوە نان بخۆین. پاش نان ماڵئاواییم لە دایکم کرد و من و باوکم و براکەم چوینە دەرەوە لەوێ ئاغا و 10 لە پیاوەکانی بە تفەنگەکانیانەوە چاوەڕێ بوون و باوکی حەمەش لەگەڵیان بوو، لە ڕێگا پلانەکەیان بۆ باس کردم، من پێشیان ئەکەوم و ئەوان لە دوورەوە خۆیان حەشار ئەدەن لە ناو دارەکاندا تاوەکو چاوە بێت پەلامارم بدات و پێش ئەوەی پەنجەیەکی بەرم بکەوێ ئەوان بەر فیشەکی بدەن و بە یەک جاری لە ناوی بەرن. چوومە هەمان ئەو جێیەی باڵندە شینەکەم تێدا دی زۆر تەماشای ئاسمانم کرد بەڵام بە هیچ جۆرێ دیار نەبوو لەوانەیە لەو هەموو پیاوە ترسابێ کە لەگەلم هاتوون هەرچەنە لێم دوور بوون بەڵام دیار بوو هەستی پێ کردبوون، ئاراستەیەکم هەڵبژارد و دەستم کرد بە ڕێ کردن بەڵام چەن کاتژمێرێک تێ پەڕی و چاوە دەرنەکەوت بۆیە بڕیارم دا سەرنجی رابکێشم، چووم چەرخێکم لە باوکم سەند و ئاگرێکم کردەوە هەرچی لەە ناوەیا بوو خستمە ناوی تاوەکو هێندە ئاگرەکە گەورە بوو کە دوکەڵەکەی لوتکەی دارەکانی تێپەڕاند، زۆری نەبرد گوێم لە بازدانەکانی بوو لەگەل هەر بازێکی دەنگەکەی گەورەتر ئەبوو دیار بوو بە خێراییەکی گەورە نزیک ئەبێتەوە، هەرچەنە تەماشای ئاراستەی دەنگەکەم ئەکرد بەڵام دیار نەبوو، دیار نەبوو چونکە جیاتی ئەوەی سەیره درەختەکان بکەم سەیری زەویم ئەکرد، لە پڕ لە درەختێکەوە دەرکەوت و بە بازێک خۆی هەڵدایە پشتمەوە، من کەوتمە نێوان ئاگرەکەو و چاوە، رێگای دەرباز بوونی لێ گرتم، ویستم قیژەیەک بکەم تاوەک ئاگاداریان بکەم بەڵام لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەک دەستە شکاوەکەی راوەشاند و ئەوەنەم زانی سەرم بە ئاسمانەوەیە،بۆ ساتێک دەنگ وەستا، هەستەکانم نەمانبو کات وەستا، ئەمتوانی ئاگری لولەی تفەنگەکان ببینم بەڵام دەنگیان نەبوو، خوێن لە چاوەکانی چاوە ئەهاتە خوار و دیار بوو هاواری ئەکرد لەگەل تەقانی هەر چاوێکی زیاتر و زیاتر شێت ئەبوو بەڵام گوێم لە هیچ لەوانە نەبوو، باوکم و براکەمم بینی دەستیان کرد بە راکردن بەرەو ڕووم بەڵام دلنیا بووم پێم ناگەن، ئەو ساتەی سەرم بەر زەوی کەوت چاوەش بە هەمان شێوە کەوتە سەر زەوی بەڵام هێشتا فیشەکی بەر ئەکەوت، لەولاوە جەستەم لە بەردەم ئاگرەکەدا هێشتا بەپێوە بوو وەک بڵێی ئەویش تاسا بوو بەو دیمەنەی کە ڕووی ئەدا و نەی ئەویست بجوڵێ و بکەوێتە سەر زەوی، ورد ورد دنیا تاریک ئەبوو لەبەر چاوم، بەڵام من دڵم خۆش بوو بەم قوربانیە چونکە ئێستە ئەچمە جێیەک کە حەمەی لێیە ئەو لە پێناو مندا خۆی کردە قوربانی منیش بەبێ ئەو نەئەژیام، بە ڕاستی حەمەم خۆش ئەویست. ئێستا دڵنیام لادێکەمان ئاهەنگ ئەگێڕن لەبەر کوشتنی چاوە، بەڵام ماڵی ئێمە تەعزێیان ئەبێ لەبەر کوشتنی من.

کۆتایی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 17, 2020 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

چاوەWhere stories live. Discover now