بۆفێربونت لە پێداویستیەکانی ڕۆژانەت بگەڕێوە بۆ دەقەکانی قورئان وسوننەت وە قەولی عولەما بەڕێزەکان خوای گەورە فەرمویەتی لەحەدیسێکی قودسی : ئەگەر عەبدەکەم باڵێک لێمەوە نزیک بێتەوە من دوو باڵ نزیک دەبمەوە. ئەمە گەورەیی ڕب عالمینە بۆ عەبدەکانی هەمیشە پشتت بەخودا ببەستن وهەوڵی علمی شەرعی بدەن من هەتا ئەوەی خوێندومە وعلمم لێی هەیە ئەمەوێ بڵاوی بکەمەوە بەیارمەتی خودا ئەم کتێبەم لەبەر خودا داناوە بۆ سودێک سەرەتا بۆخۆم ئەوکات بۆ ئێوە کە بتوانین شتە سەرەتەییەکان لە قورئان وتجوید فێر ببین هەربۆیە داواکارم لەخودا لەڕیا بم پارێزێت وئێوەش بپارێزێت. بۆگەشتنت بەدڵخۆشی هەتاهەتایی هەوڵی بەدەست هێنانی علمی شەرعی بدە چونکە لە هەر کۆڵ مەجلسێکدا خودا فریشتەکان دەنێرێت ودەڵێ خێر وبەرەکەتی خۆتان بڕژێنن بەسەریاندا ولەتاوانەکانیان خۆشبن وچاکەیان بۆبنوسن. لەکۆتایدا تکایە خوێنەربن تەنها کاتێکی کەم بۆخودای خۆتان دانێن.