"ئمم بۆچی نا؟ دڵنیام فاندۆمی کچە بێهیواکانت زۆر حەز دەکەن بزانن کە شازادە بەنرخەکەیان پێویستی بە چاودێری منداڵ هەیە" بە بێتاوانییەوە زەردەخەنە دەکەمەوە بۆ ڕەنگدانەوە پڕ لە توڕەییەکەی ئەو "من جدیم، گەمژە، دەتوانم ژیانت بکەم بە دۆزەخ" ـــــــ مارنی جۆنز خوێندکارێکی ئاسایی پۆلی ١١یە، تاکە مەبەستی ئەوەیە کە نمرەی باش بەدەستبهێنێت و پارە بۆ کۆلێژ پاشەکەوت بکات بە کاری چاودێریکردنی منداڵ، هەموو شتێک بە پلان دەڕوات، تا ئەو کاتەی کارێکی چاودێریکردنی کوڕە خراپەکەی ئامادەیی، زیکی بلەیکلی بەدەست دەهێنێت ئەو دووانە لە پێگەی کۆمەڵایەتی تەواو جیاوازەوە هاتوون و مارنی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕقی لە زیکی و هەڵوێستە خۆبەزلزانەکەی دەبێتەوە ئەو یاریزانە، ئەو مەترسیدارە، ئەو بێباکە، ئەو لەگەڵ کێشەی بیرکردنەوەی زۆر ئاسوودەیە لەگەڵ بینینی ئەو دووانە پێکەوە لە قوتابخانەدا، سەرنجی خەڵک بۆ مارنی ڕادەکێشرێت، کە ئەو ڕقی لێیەتی، بەڵام چاوی کەسانی سەرنجڕاکێشیش دەگرێت، هەروەها، تۆ دەپرسیت، بۆچی کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ پێویستی بە چاودێری منداڵ هەیە؟ دەبێت بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت... ئاگاداری: زمانی ناشرین و دیمەنی پێگەیشتوو لەخۆدەگرێت ... هەرچەندە خۆم بەشێکی لێ لادەبەم