《گۆڕستان ماڵی منە》

621 128 218
                                    


☝︎ موزیکەکەی سەرەوە داگیرسێنە بۆ خوێندنەوەیەکی خۆش تر ☝︎

پارتەکانی پێشوو بخوێنەوە تا بەھەڵە تێنەگەیت➪






☽︎☾︎
_

_________________________________

ڕۆژی سێشەم..

جۆنگکوک لە شووقەکەی ڕۆشتە دەرەوە بۆلای ھاوڕێکانی تا یاری قومار بکەن..

ھیچ ئاگاداری کاتەکە نەبوو،
نیوەشەو تێپەڕی و بڕیاری یا کاژێر  1  بگەڕێتەوە ماڵەوە..

ئەو ئۆتۆمبێلی نیە، بۆیە بە پێ گەڕایەوە..

بیری ئەکردەوە چۆن ئەو گۆڕستانە تێپەڕێنێت کە لە بەردەمیەتی..

ھێزی خۆی کۆ کردەوە گوایە ئەو بەھێزە پێویست ناکات بترسێت لە گۆڕی مردوەکان..

بەلای گۆڕستانەکا ڕۆشت و تا توانی چاوەکانی لا ئەبرد لە سێرکردنی گۆڕەکان..

لەوکاتانەیا..

چەند کەسێک سەرینجی ڕاکێشا کە جلی سپیان لەبەر بوو..

کچێکی بچووکیان پێ بوو ئازاریان ئەیا،
ھەڵیان ئەیایە سەر زەویەکە و لێیان ئەیا..

ئەو دیمەنە بۆ جۆنگکوک دڵھەژێن بوو..

ئەوانە ئاژەڵن؟!
بۆچی بەم جۆرە مامەڵە ئەکەن؟!










خێرا بەڕوڕویان ڕۆشت..
بێئاگا لەوەی ئەو شوێنەی ئەترسا بە لایا بڕوات ئێستا لە ناوەڕاستیایەتی!!

ھاواری کرد بەسەریانا، ھێی واز لەو کچە بھێنن..
چۆن ئەتوانن ئازاری بەن بەو جۆرە؟! ئێوە شێتن یان مێشکتان لەدەست داوە؟!

زۆر توڕە بوو،
تەنیا کەمێکیش لێیان دوور بوو..

کچە بچووکەکە بە سەلەمەتی ھەڵسایەوە..

جۆنگکوک شۆک بوو..
چۆن ئەتوانێت بێ ھیچ ئازارێک ھەڵبستێت؟!

ھات بۆلای جۆنگکوک و بە ھێمنی سەرنجی ئەیا..

ترسا..
چاوەکانی کچەکە ترسناکە، خراپەی لێ ئەبارێت..



شڵەژاو بوو وتی، ناوت چیە؟! بەم کاتە چی ئەکەیت لێرە؟!

من زۆیام، من لەبەردەم ماڵەکەمم..


جۆنگکوک برۆکانی گرژ کردەوە وتی، بەڵام ئێرە ھیچ ماڵێکی لێ نیە!! ئەبێت چەند ڕێیەک بڕۆیت ھەتا ئەگەیتە ئەو ماڵە نەفرەتیانە..


کچەکە سەری بە نەخێر جوڵاند، ئامژەی بۆ گۆڕێکی بچووک کرد..

جۆنگکوک ناوی سەر گۆڕەکەی خوێندەوە، زۆیا..



𝙇𝘰𝘴𝘵 𝙎𝘰𝘶𝘭𝘴 // ⇝(𝑴𝒂𝒌𝒏𝒂𝒆 𝑳𝒊𝒏𝒆)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now