سڵاو هاتمەوە💜
ببورن بۆ درەنگ دانانم بەس بەخوا پێنج هەزار وشەم لێ ڕەشبوەوە خەریک بوو جەڵدە لێمداتن.کۆتا پاڕتە.
ڤۆت
تاگ
ڕیدینگ لیست
500کۆمێنت
دەی بۆ ناو چیڕۆکەکە.💜💜
----------------------------------------------------------------------------------------------
vote and comment.
جین گەیشتەوە شێتخانەکە و خێرا چووە ژووری کۆبونەوە چونکە کۆبوونەوەی ڕێخستبوو.
بەڵام چووە ژورەوە چی بیست لە توڕەیا چاوی سور بوبوەوە.چونکە هەرچووە ژوورەوە جۆنگکوک وتی.
جۆنگکوک:هاوڕێیان وابزانم سویا دەبێ بگوازینەوە نهۆمی دووەم چونکە بەڕاستی شێت بووە.
ئەو قسەیەی کرد کاتێک جین لەدوایی ڕاوەستابوو.
شوگا لەبەرامبەر جۆنگکوک تەنها بە چاوەکانی ئاگاداری دەکردەوە،
بەڵام جۆنگکوک هەر تێنەدەگەیشت.جۆنگکوک:هیۆنگ هێندە چاوت لێم سورمەکەوە شتەکە بڵێ.
جین:ئەی بۆ من نەیڵێم.
بەتوڕەییەوە لەدواییەوە وتی.
تەنانەت جۆنگکوک یەک جوڵەشی نەکرد،جین:دانیشن
وتیە تایهیۆنگ و جەیهۆپ ئینجا خۆشی دانیشت.جین:پێش هەموو شتێ ئەوە باش بزانن کە سویا شێت نیە باشە بەڕێز جۆنگکوک.
کۆتایی قسەکەی بە هێواشی کرد و ددانەکانی توند داخست.جۆنگکوک:بەڵام ئەو دوێنێ شەو پێش وەی تۆ بگەڕێیتەوە...
قسەکەی پێبڕدرا.جین:بوەستە. ئەزانم.
جۆنگکوک:چۆن ئەزانی؟بەچی ئەزانی؟
کەمێک ڕەنگی تێکچوو.جین:هەمووتان ئاگادارن کەوا من دوێنێ بۆچی ڕۆیشتم. لەوێ شتێک ڕویدا کە پەیوەندی بێرەوە هەیە.
نامجوون:چ شتێک؟
جین:ئێستا باسی ئەکەم.بەڵام بوەستن.
جین:تای و جەیهۆپ و شوگا.؟ ئەوەندە چاودێریکردنەی سویا چی بۆ دەرخستن؟
دەستی خستە ژێر چەناگەی و چاوەکانی تیژ کردەوە.جەیهۆپ:با من لایەنی خۆم باسبکەم.
جین:باشە.
جەیهۆپ:ئەوەند چاودێریکردنە لە ڕوانگەی منەوە زۆر ئاسایی بوو بەس کەمێک دڵتەنگ دەردەکەوێ من وای دەبینم، وابزانم ئەو شتەی بیرمان لێدەکردەوا هەڵە بوو.
![](https://img.wattpad.com/cover/249075290-288-k81081.jpg)