~Schizophrenia~Part1~

205 36 15
                                    

شیزۆفرینیا لە ترسناکترین نەخۆشییە ژیرییەکانە (الامراج العقلیە)٫لەبەر ئەوەی، لەلایەک
تاوەکو ئێستا هۆکارەکانی نەزانراوە،لەلایەکی تریشەوە بەزۆری تووشی ئەوکەسانە دەبێت
کەلە قۆناغی بەرهەمهێنان و چاڵاکیدان،شیزۆفرینیا زاراوەیەکی پزیشکی
دەروونیە و لەهەردوو وشەی(شیزۆ)بەمانای دابەش بوون وە(فرینیا)بەمانای ژیری
(عقل)پێکهاتووە واتا مانای دابەشبوونی ژیری مرۆڤە بەڵام دابەشبوونی ژیری
مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو مرۆڤەی تووشی شیزۆفرینیا بوو،ئیتر دەبێت بە
چەند کەسێک و لەکەسایەتیەک زیاتری دەبێت،وەک زۆرجار گوێ بیستی جووتە
کەسایەتی یان فرە کەسایەتی(معتدد الشخیە)دەبین،بەڵکو مەبەست لەوەیە کە
پڕۆسیسەکانی ژیری ئەو نەخۆشانە ناتوانن بەکار و فەرمانی ئاسایی خۆیان هەڵبستن
و تووشی لێکترازان و تێکچوون دەبن،هەر لەبەر ئەوەشە کە شیزۆفرینیا بە شێرپەنجەی
ژیری دادەندرێت شیزۆفرینیا وەک زاراوە یەکەم جار لەلایەن زانایەکەوە کەناوی(بلویر)بوو
بەکارهێنرا (بلویر)لەوباوەڕدا بوو کە نەخۆشی شیزۆفرینیا لەچەند حاڵەتێکدا خۆی دەبینێتەوە
و وەک نەخۆشیە ژیری و دەروونیەکانی تر یەک حاڵەتی نییە و چوار نیشانەی سەرەکی
بۆ ناسینەوەو دیاریکردنی نەخۆشی شیزۆفرینیا دەستنیشانکرد،کە بریتین لە:-

1- تێکچوون و لێکترازانی پرۆسیسی بیرکردنەوە و پچڕاندنی پەیوەندی نێوان بەشەکانی

2- خۆیەتی،واتا گۆشەگیری و خۆ خواردنەوە و سووڕانەوە بەچواردەوری خوددا و دوورە
پەڕێزی و دوورکەوتنەوە لەکەسانی چواردەوور و کۆڕ و کۆبوونەوەو نقوم بوون لە جیهانی
خەون خەیاڵ و زێدە خەو و هەڵاوس و ئەوهام

3- تێکچوونی باری سۆز و هەڵچوونی و گۆڕینی میزاج و تووش بوون بە حاڵەتی
(هەردەمەی لەسەر هەوایەک)

4- جووت هەستی(بنائیە الشعور)،واتا نەخۆش دوو هەست و بۆچوونی جیاواز و
دژیەکی بەرانبەر یەک بابەت یان یەک کەسی دیاریکراو لەلا درووست دەبێت.

شیزۆفرینیا یەکێکە لەنەخۆشیە عەقلیەکان و هەندێک لە تاکەکانی کۆمەڵگا
تووشی دەبن،کەجاری واهەیە(کەزۆر کەمە)بەیەکجار کتوپڕ نیشانەکانی دەردەکەوێت
و دوای ماوەیەک ئیتر بۆ هەتا هەتایە دەرناکەونەوە،بەڵام لەلای زۆربەی کەس کە تووشی
ئەم نەخۆشییە دەبن ئەوا بەزۆری دووبارە دەبێتەوە و تا چارەسەری گونجاوی بۆ نەدۆزیتەوە
ئەوا بەردەوام وەک نەخۆشی شەکرە و پاڵەپەستۆی خوێن دووبارە و چەندبارە دەبنەوە

ئەگەری ئەوەی هەیە کە هەموو کەس تووشی ئەم نەخۆشییە ببێت،واتا تایبەت نییە بەتەمەن
و چین و توێژ و نەتەوەیەک بەڵام بەزۆری لەقوناغی هەرزەکاری بەدواوە مرۆڤ تووشیان دەبێت
و نیشانەکانی دەردەکەوێت بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە مناڵ تووشی نابێت،
بەڵکو مناڵیش تووشی شیزۆفرینیا دەبێت بەڵام زۆر بەکەمی ئامارەکان ئاماژە
بۆ ئەوە دەکەن کە ئەگەری ئەوە هەیە (١٪)هەموو کۆمەڵگایەک تووشی ئەم
نەخۆشییە ببن

ɪɴғᴏʀᴍᴀᴛɪᴏɴ ᴀʙᴏᴜᴛ ꀷꏂꎇꎇꏂꋪꏂꈤ꓄ ꌚꀤꏳꀘWhere stories live. Discover now