:just a slave: part 8

909 146 55
                                    





Sehun
——————

"م-من ئامادەم..خوێنی من بەرە"

ئەو وتی خوێنی من بەرە وایە؟ بۆچی ئەو ئامادەیە خوێن بدا بەمن؟ ئەو بەردەوام بەو شێوەیە خۆی لا گرنگ نییە و یارمەتی خەلک ئەدات؟ باشە گەر کەسێکی تر بوایەو من نەبوومایە ؟ بێگومان بە دودڵی ئەیکوشت!

ئەو بیرۆکانەم لە مێشکـ دوور خستەوە و کە بیرم لێ کردەوە لەو رۆژەوەی کە خوێنی ئەوم خوارد بە ھیچ جۆرێک خوێنم نەخواردووە دووبارە،ئەوەش بەھۆی ئەو پەیوەندیەیە کە لە نێوانمانە،چیتر ناتوانم خوێنی کەسی کە بخۆم جگە لە ھی ئەو!

بەڵام ئەو خۆی بێھێزە،بە تایبەتی ئەم ماوەیە،گەر من خوێنی لێ بەرم ئەوەنەی کە بێھێز ئەبێت،بەس نکۆڵی لەوە ناکەم کە ئەمویست دووبارە تامی خوێنەکەی بکەمەوە.

تامی خوێنی ئەو لە ھەموو جۆرە خوێنەکانی تر جیاوازە،ئەمەش بە تایبەتی بۆ منە و بۆ کەسی تر نییە.

بەڵام دوبارە لەوانە ئازاری بدەمەوە!لەوانە خراپتربێت....

بەڵام من ئەتوانم خوێنێکی کەمی لێبەرم،گەر ئەوھا بکەم لەوانەیە دووبارە بتوانم لە باوەشی بگرم!

ئەو راستیە بە ئازارە کە تەنھا ئەتوانم دەستی لێبدەم لە کاتێک کە بێھۆشە!....

"دڵنیای؟"
لێم پرسی تا دڵنیا ببمەوە کە ئەیەوێت بەڵام ئەو سەری بەبەڵێ جوڵاند.

دووبارە سێری روخساری ئەوم کرد،ئەو ھیچ گرنگی بە خۆی نادات گەر بۆتۆزێکیش بێت،شتێک لە ناخم پێی ئەوتم کە پێویستەکە وای لێبکەم دووبارە ئەو گرنگی بە خۆی باتەوە....

بەڵام چۆن؟ لەوانەیە وابیر کەنەوە کە خوێنمژەکان ھەموو شتێک ئەزانن بەڵام.....بەو شێوەیە نیە کاتێک یەتە سەر کریستا،کە چاوەکانی ئەبینم ھەموو شتێکی ئەم دنیا لەبیر ئەکەم،وەک کەسێکی ونبووم لەو ناوە کە نازانم چۆن ھەڵسوکەوت بکەم لەگەڵ کچێک.

بەڵام ئەو تەنھا کچێک نیە بەڵکو ئەو دوانەیرۆحی منە،ئەو تەواوکەری منە کەسێکە کە بێ ئەوەی خۆی ھەستی پێ بکا بۆتە خاوەنی ھەموو شتێکم!

نەمویست زیاتر کات لە دەست بکەم دەرزیەکم دەرھێنا،ھەنێک خوێن مژ ھەیە کە نایانەوێ خوێنی مرۆڤ بخۆن ئەوان بەم دەرزیە ئەژین،کۆنترۆڵی برسێتیمان ئەکا بۆ خوێن،بەڵام ئەو خوێنمژانەی بەوە ئەژینن بێھێزن،تەنھا خوێن ھێزی تەواو بە ئێمە ئەدا،منیش یەکێک نەبووم کە بەکاری بێنم ھەتا کریستام بینی،ئێستا وا دیارە کە پێویستم پێی ئەبێت تا ئازاری کریستا نەدەم!

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Where stories live. Discover now