من لەماڵەوە 😁

289 63 5
                                    


هاتمەوە ماڵەوە پێڵاوەکانم داناو ،پاشان خۆم هەڵدایە سەر قەنەفەی هۆڵەکە ،یەکسەر دایک هاتە پیریمەوە !
دایکم؛ ئای کچم ئەوە هاتیتەوە ،ئیمڕۆ چۆنبوویت ؟
-خراپ، بێجەو!
(تاقەت جواب دانەوەشم نەبوو !ئاه ماندووم...)
دایکم ؛بۆچی؟چیبوە؟
-ئایش تەنها ئەم مامۆستا ئەهاتە ژورەوە ئەمەکە ئەهاتە دەرەوە😁نەم توانی زۆر بەهاوڕێکانم ڕابوێرم!
(دایکم بەسەر سوڕمانەوە وتی)

دایکم؛جا بۆ وابکەی؟
-ئاخر دایکە ئەگەر وانەکەم هاوڕێکانم پێناکەنن ،دوایش مەکتەب بەهیچێ دەچێت!

دایکم؛ئاخر کچم زۆر شت هەن ئاساینو دەتخەنە پێکەنین!

-بەڕاست ئادەی بزانم چیە؟

(دایکم ماوەیەک ڕاما دیاربوو بیری دەکردەوە ،منیش هەر چاووڕێ بووم پاش ماوەیەک دایکم ووتی)

دایکم؛ ئێ کچم مێشکت بەکاربێنە. نوقتە سەری خاڵ.
(پاشان دوای ماوویەک تێگەشتم دایکم مەڤەستی ئەوەبوو کچم بەخوا منیش نازانم !هەروەها ئەگەر هەر جارێک دایکم بیوتایە نوقتە سەەی خاڵ ئەوا واتای ئەوە بوو چێتر قسە نەکەی ،دەی بەهەر حاڵ. ویستم هەڵسمەوە بەڵام خوشکە بچوکەکەم بەرەو ڕوومەوە هات !ڕێک بەقەی پیرێژنێک ئەزانێ !ئەویش بەهۆی زۆر پرسیارکردنەوە!

؛دادە!
-هم! (تاقەت جواب دانەوەم نیە )

؛باشە پرسیارێک؟ باشە بۆچی ئێوە هەموو تان قژتان خاوە تۆ دایکم باوکم براکانم بەس من قژم لوولە؟

(هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژیو پاشان دامەوە)

-ئاخر ئەوە بە هۆی سیفەتی بۆماوەییەوەیە تۆش ئەو سیفەتەت لە نەنکمەوە بۆماوەتەوە مەبەستم دایکی دایکمە!

(دەسی کردەوە بیرکردبەوە ئای منیش چی ئەڵێم ئەو چوزانێ سیفەت بۆماوەی چیە! دەسی کردەوە قسەکردن)

؛واە دادە ئەی باشە ئەم باڵاو قیافەتەم لەکێوەوە بۆ ماوەتەوە ؟خۆ هاوڕێکانی من هەموویان ئەڵێی دارلاستیکن قاچیشیان لە موکێش ئەچێت ئەمەنە چرچن ئەی من بۆ قەڵەوم!

-گیانەکەم ئاخر قیافەتی خۆت هیچ کێشەیەکی نیە ئەگەر بێتو زەعیف بیت ئەبیتە دووچڵ ئێسقانو سرنجێک خوێن !

(پاشان تێڕاماو زەردەخەنەیەکی کردوو ئەو کتابی چیرۆکەی کە بە دەسیەوە بوو ڕوی کردەمن و پاشان وتی)

؛ئەها ئەوەی ناو وێنەکە ئەبینیت ها ئەو زەبەلاحە ئەڵێم ئەوەی کە قیافەتێکی زلو سەرێکی بچوکی هەیە !

(پاشان هەستی زانین خوازیم جوڵا ئەبێ بڵێت چی ئەم منداڵە)

-ئێ؟

؛جا ئەمەی کە دەیبینی دوای قسەکانی تۆ بۆم دەرکەوت کە تۆ ڕێک بەو زەبەلاحە ئەچیت !!

(ڕێک دەفع بووم زلەیەکم دا لە پشتە ملی)

-ئاخر خوشکم منێک بەو جوانیەوەو ئەو دێوەیان وتوە !

(دەسی گردە شوێنی زلەکەوەو پاسان وتی)
؛دەی ئاخر هەر لەبەر ئەمە ئەڵێم بەو دەچی خۆ هیچ فەرقێک ناکەم!

پاشان خۆیو دەفتەری چیرۆکەکەی ڕۆشتن بۆ ئەودیو ،دووبارە ویستم هەڵسم هەتا براکەم هات !لەژێر لێوەوە وتم بەبێ ئەوەی گوێی لێبێت!؛هەر لە جەنابی دەمەوەرمان کەم بوو خۆم هیلاکمو جا ئەمەش!.

؛تەماشا دادە هاتیەوە!

-بەڵێ برام!بفەرموو.

؛تەنها ویستم بڵێم ئیمڕۆ کە مامۆستا ناومانی خوێندەوە ،سەیرێکی منی کردوو پاشان وتی خوشکێکت هەیە بەو ناوەوە منیش وتم بەڵێ پاشان مامۆستا یەکسەر کەوتە باسکردنت؛
تەماشا منداڵینە ئەمە خوشکێکی هەبوو من خۆم وانەم پێی وتۆتەوە بەڕاستی نمونە بوو پاکوخاوێن زیرەک بەئەدەب جا کە هەڵم ئەساند بۆ پرسیار یەکسەر وەڵامی ئەدامەوە !

(منیش لەخۆشیا شاگەشکە بوومو لەخۆسیا ماچێکی براکەمم کرد)
؛جا تۆ بۆستە هێشتا ماوە منیش نەمکردە نا مەردی هەرچی سڕی ژێر بەڕە هەبوو هێنامە سەری !

(یەکسەر دا خورپام وتم)

-چما چیت وتت !ئادەی بزانم!

؛وتم ئەوەی تۆ بە پاکو خاوێن ناوی ئەبەیت نمونەی پیسو پۆغڵی ماڵەکەمانە ! لەماڵەوە بەشەق ئەی کەینە سەر دەرز و کتاب بەم ڕۆژگارە خەیاڵی لای خولیا کانیەتیو جەستەی بێ کەڵکی لەلای ئێمە داناوە !
(زیاتر خۆم پێنەگیرا یەک زلەم لە پشتە ملی ئەویشدا وتم)

-ئادەی خۆ هەر حەیام چوو چوو بزانم کام مامۆستایە بوو!

؛مامۆستا ئاکۆی کۆمەڵایەتی!

-ئەک ڕوت لە چۆڵەوانی بێت باشە !ئاخر نەتە توانی ئەو دەمەت بگری ،ڕۆشتمە ژورەکەموو ئەو شەوە هەتا بەیانی خەوم لێنەکەوت!ئاخر سەرم لەکام قەبرستان بکەم !ئەی ئەگەر ڕۆژێک لووتمان تەقیە یەکا!
دەی بەهەر حاڵ ژیان هێشتا بەردەوامە💕😂

<<جیهانەکەی من ڕەشە>>KTHWhere stories live. Discover now