chapter 8 *P1*

733 169 622
                                    


ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم دەرمانخانەکە وەستاند ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا و ڕووخساری لەژێر ئەو کڵاوە ڕەش و ماسک و چاویلکەیە شاردبۆیەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم دەرمانخانەکە وەستاند ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا و ڕووخساری لەژێر ئەو کڵاوە ڕەش و ماسک و چاویلکەیە شاردبۆیەوە...

"دەی سێھون با بەخێرایی ئەمە بکەین"

دووبارە ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا و بەرەو ژوورەوە ڕۆشت و یەکێکیان پێشوازی لێکرد

"بەخێربێیت بەڕێزم داواکارییەکەت چییە؟"

"ئحم...ئەم دەرمانەم پێ بدە"

وەرەقەکەی لێوەرگرت و زەردەخەنەی کرد و ڕۆشت ئەویش سەرنجی بەشوێنەکەدا خشاند بەدوای ئەو شتە نیشانەیەکی ھەڵواسراوی بینی لەتەنیشتی ڕیکلام بوو بۆ ئەو شتە_...

"فەرموو بەڕێزم"

"سـ..سوپاس..چۆن بەکاردێت؟"

"بۆ دەرمانەکان ڕۆژی یەک دانە و خواردنەوەی شتێکی گەرم پاش بەکارھێنانی وەک شیر و چا"

"باشە...لەمەشم پێ بدە"

دەستی بەرەو شتەکە درێژ کرد کچەکە پێکەنی بەھۆی شەرمنییەکەی سێھون

"کام جۆرەت ئەوێ بەڕێزم؟"

"چاوەکانی فراوان بوون لەپشتی چاویلکەکەیەوە نەفرەتی لەبەختی خۆی کرد ئێستا چۆن بزانێت بۆیە بەخێرایی وتی

"ھەموو جۆرەکانم پێ بدە ھەمووی تکایە بەخێرایی"

My Romeo *OSH* ✔️Where stories live. Discover now