𝟷𝟾♥︎

2.5K 313 225
                                    

ھۆسۆك: جـ جۆنگکووك ئەژی
ترسام!
زۆر ترسام لەدەستی بدەم
دڵی وەستابوو یار!

یار: ئاھ خوایە گیان!

چاوەکانی بەبێ وەستان دەستی کرد بە فرمێسك ڕشتن
دەستەکانی ئەلەرزی
ھۆسۆك لە بێ ھێزیا کەوتە سەر زەویەکە

یار: لە مەترسی دەرچووە وایە؟

ھۆسۆك: ھێشتا 24 کاتژمێری تەواو نەکردووە

یار دانەویەوە بۆ ئاستی ھۆسۆك
چاوەکانی بەھۆی فرمێسكەوە ئەبریسکانەوە
بلبیلە سپیەکانی چاوی سوور بوبۆیەوە بەھۆی گریانی زۆرەوە

یار: تکایە ئاگاداری بە
ئەمجارە بەرگە ناگرم
شتێکی بەسەر بێت من پێش ئەو ڕۆحم لە جەستەم دەردەچێت

ھۆسۆك: ھەوڵ ئەدەم
بەڵام ئەوە لە توانای منا نییە
جۆنگکووك زۆر لاواز بووە
ھەندێك جار ناتوانێ بەسەر ئازارەکانی زاڵ بێت
ژیانی ئەکەوێتە مەترسییەوە
ئەمزانی بەو نەشتەرگەریە لەناکاوە ئاوای بەسەر یەت
ھەڵبژاردنم نەبوو یار
ئەگەرنا نەشتەرگەریم بۆ نەدەکرد

یار: نەخێر.....
تۆ ھەڵەیت ھۆسۆك
جۆنگکووك پیاوێکی بەھێزە
ئەو لاواز نییە
ئەوەش تێ دەپەڕێنێت

ھۆسۆك چاوەکانی بەرز کردەوە
سەرنجی چاوەکانی یاری ئەدا
سەرسام بوو بەو ھەموو باوەڕەی کە بە جۆنگکووكی ھەیە

یار: من باوەڕم بە چاك بوونەوەی ھەیە

زەردەخەنەیەکی کەم ھاتە سەر لێوەکانی ھۆسۆك
سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند
ھەستایەوە بانگی ھەندێك لە پەرستارەکانی کرد

ھۆسۆك: پشکنینێکی تەواو بۆ ئامێرەکان بکەن
دڵنیا بن لەوەی ھیچ کێشەیەکیان نییە
نابێت ئەمجارە جۆنگکووك بکەوێتە ئەو حاڵەتەوە
یەکێك لە ئێوەش نیو کاتژمێر جارێك سەردانی بکات دڵنیا بێت لە تەندروستی
پەردەی پەنجەرەکەش بکەنەوە
یار پێویستە جۆنگکووك ببینێت

پەرستارەکان: بەسەرچاو دکتۆر

ڕۆشتن دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئەو کارەی ھۆسۆك پێی وتن
یار گەڕایەوە لای پەنجەرەکە
پەردەکە لابرا چاوی کەوتە سەر جۆنگکووك
زەردەخەنەی ئەکرد ڕووخساری ئەگەشایەوە
دەستی خستە سەر پەنجەرەکە بە واتای ئەوەی دەست لە ڕووخساری جۆنگکووك ئەدات
ماچێکی بچووکی بە دەستەکانی بۆ نارد
ڕووی وەرگێڕا پێکەنینێکی پڕ لە ھیوای بۆ ھۆسۆك کرد
ئەویش بە ھەمان شێوە وەڵامی دایەوە
باوەڕیان بە بەھێزی و خۆڕاگری جۆنگکووك ھەبوو
درکیان بەوە کردبوو ئازارەکان چۆكی پێ دانادات
بەڵکو بەرامبەریان ئەوەستێت ئەیانگۆڕێت بۆ خۆشیەکی نەبڕاوە ئەو خۆشیەش بەوە دروست ئەبێت
ھەستێتەوە لەسەر جێگەی نەخۆشخانە
دوبارە وەك ڕۆژانی ڕابردوو ببێت بە پیاوێك بۆ یار خۆشەویستی دڵی نوێ بکاتەوە بەرامبەری
وەك برایەکیش لە پێناو ھۆسۆك ژیانی خۆی تەخان بکات ببێتەوە بە ھێزە بێ کۆتاکەی

𝗧𝗮𝘁𝘁𝗼𝗼 𝗠𝗮𝗻 ♥︎Where stories live. Discover now