"HURTS SO GOOD"

944 168 170
                                    

.
.
.
.
꧁𝓨𝓸𝓾 𝓱𝓾𝓻𝓽 𝓫𝓾𝓽 𝓒𝓪𝓻𝓮 𝓶𝓮꧂
.
.
.
.

Now
9:51am

Hanmin pov..

_باشە... من ئامادەم

وتم و پەیوەندی ئەکەم داخستەوە... ،ئێستا جیۆنگ کووک و یۆهان لە خوارەوە چاوەڕوانی منن

ئێمە پلانمان داناوە کە ئەمڕۆ پێکەوە بچینە کتێبخانەی کۆلێژەکەمان... چونکە من هێشتا ئێرە بە تەواوەتی نەگەراوم

بە سادەی خۆم ئامادە کرد لە کۆتایدا ئێمە تەنها دەچینە کتێبخانەی کۆلێژ...

جۆنگکوک م بینی لەلای دیوارەکە وەستابوو و یۆهانیش لە بەرامبەری کە سەرقاڵی مۆبایلەکەی
بوو...

جوانی جۆنگکوک ناوازە بوو لە نێو جلە ڕەشەکانی کە هەمیشە دەیپۆشێت دوور لە جلی کۆلێژ... وە سادەی یۆهان هەرچەندە بێ ئاگا بێت بەڵام هێشتا شایەنی راکێشانی چاو بوو...

تەنها سەیری هەنگاوەکانم دەکرد کاتێک بە ڕێگا قەرەباڵەخەکەی کۆلێژ دەڕۆیشتین...

تەنها خەیاڵم کردبوو دەربارەی دەنگی هەنگاوەکانی راوچیەکەم دوای هەموو ئەو ماوەیە گەڕایەوە!!

ئایا هێشتا لە دوامە? بەڵام بۆچی?! من دەناسێت یاخود دەیناسم?! چەندەها پرسیاری بێوەڵام لە مێشکم دەهاتن و دەچوون..

؛ هانمین تۆ باشی
یۆهان وتی و وای لە جۆنگکوک کرد ڕوی وەرگێرێتە دواوە

کاتێک زانیم بیرکردنەوەکانم هەنگاوەکانمی هیواش کردبوو... لە دواوەی ئەوان خۆم بینیەوە

من هەرگیز نەترساوم کاتێک بابەتەکە دێتە سەر راوچیەکەم بەڵام ئێستا...راهاتوو نیم

هەست دەکەم بەهۆی ئەوەیە کە کاتێک زۆر تێپەڕیوە بەسەر کۆتا دەنگی پێی لەدوام، کاتێک لە قۆناغی ناوەندی بووم..

_نەخێر من باشم.. ببورە
لەگەڵ زەردەخەنەیەکی سارد پێشکەشم کرد بە هەردوو ئەوەی بەردەمم

بیرکردنەوەکانم وەستاند و هەنگاومنایەوە... تەنها نامەوێت بیری لی بکەمەوە.. گەر بیر بکەمەوە لەوەی کە من راوچیەکەم هەیە و بەدوای من دەکەوێت... منداڵانەیە.. بەڵام دەزانم کە کەسێک هەیە.. گەر من هەرناوێکی بۆ دابنێم..

چوینە ناو کتێبخانە گەورەکە.. پڕ بوو لە کتێب کە تامەزرۆ بووم بۆ خوێندنەوەیان.. شوێنێکی تەواو هیمن و بێدەنگ... ئێرەم بە دڵە

؛ دەتەوێت چی بخوێنیتەوە
جیۆنگ پرسیاری کرد کاتێک بە ڕێڕەوی کتێبەکاندا دەڕۆیشتین و سەیرمان دەکرد

(Continue) {شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now