"CARE ME! "

793 173 204
                                    

.
.
.
.
꧁𝓕𝓸𝓻𝓰𝓸𝓽 𝓨𝓸𝓾𝓻 𝓙𝓪𝓿𝓿𝓴𝓮𝓽꧂
.


.
.
.

Hanmin pov..

هێشتا لە نێو دەرگاکە وەستاوم نامەکە لەنێو دەستەکانم بوو

جەستەم وەستابوو کاتێک مێشکم سەرقاڵ بوو بە بیرکردنەوە و لەلایەکی تر شێوانی..

ناتوانم بڵێم رەقم لێیەتی، لەکۆتایدا نازانم کێیە و بۆچی ئەمانە دەکات.. هەرجارە و بە نامەیەک من و مێشکم دەشێوێنێت

چۆن دەتوانێت ئاگەداری هەموو شتێکی من بێت?!
ئەو پرسیارەیە کە مێشکی من دەخوات

هەر زوو ئەو پرسیارە بێ وەڵامانەم لە مێشکم وەستان
دەبێت بزانم، کێیە وە بۆچی..?

وەکو هەر جارێکی تر پشت گوێم نەخست، پیویستە ئەمە بوەستێت
پێڵاوەکانم لەپێ کردو بەخێرای چومە خوارەوە
لەگەڵ یەکەم هەوا ساردەکەی دەرەوە وای لێ کردم بکۆکم بە توندی
هێشتا بەردەوام بووم..

وەکو ئەوەی شتێکم ون کردبێت تەواوی رێگاکە بە تەواوی گەڕام
لە شەوە تاریکەکەدا نەمدەتوانی بە تەواوی ببینم

باخچە بچوکەکان هەموو گەڕام بەڵام
بێسود بوو بەڕاستی ئێستا وەکو شێتێکم باوەڕ بە خۆم ناکەم.. خەریکی چیم
هیچ کەس، تەنانەت یەک کەسیش نەبوو کە گومانەکانم ڕاست بکەنەوە..

دەمزانی، دەمزانی کە هیچ نادۆزمەوە، نامە بەڕێکی زۆر شارەوە و بەتوانایە

وەکو ئەوەی من ئێستا خەریکم یاری لەگەڵ دەکەم
تەنها کاتم بە فیڕۆ دا
هێشتا ئەو کەسە کێیە کە کاتی خۆی بۆ من بەفیڕۆ دەدات?!

رومەتم تەواو سورهەڵهەراوە بە هۆی سەرما دەزانم خراپتر دەبم دوای ئەو هەموو سەرمایە

خەریک بوو ناوەوەم بە تەواوی ببەستێت کاتێک هەڵمە گەرمەکانی دەمم ئاڵوگۆڕیان دەکرد لەگەڵ هەوا بەستوەکە کە وەک چوقە بوو بۆ قورگم

هێشتا دەمەوێت بگەڕێم و بیدۆزمەوە.. بەڵام وەستام کۆتای شەقامەکە زۆر تاریک بوو هیچ روناکیەک نەبوو

بێگومان دەترسم...
لە نیوەی شەودا هاتوومەتە دەرەوە، بەدوای کەسێک دەگەڕێم، کە نازانم کێیە، باشە، خراپە..

ئەوە زیاتر دەمترسێنێت کاتێک بیر دەکەمەوە ئاگادارە لە هەموو شتێکی من بەبێ ئەوەی هەستیشی پێبکەم..

لەوانەیە ئێستاش چاودێریم بکات!!

؛ زیاتر دەترسم، من باسی چی دەکەم، دەبێت بگەڕێمەوە پێش ئەوەی..

قسەکەم وەستاند کاتێک خراپترین ڕوداوەکان هاتنە مێشکم

؛ ... نەخێر
کۆکیم.. تا دەهات خراپتر دەبووم، پێویستە بگەرێمەوە

(Continue) {شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now