Part-15-

263 66 180
                                    

«ڕۆژی دواتر»
.
بەهێمنی چاوەکانی خوراند و لەگەڵ باوێشکە بچووکەکەی دەستی چەپی لەسەر دەمی دانا و دواتریش زەردەخەنەیەکی بچووک کەوتە سەر ڕوخساری کاتێک هەستی بە پەنجەکانی تایهیۆنگ کرد کە هێشتان لەنێو پەنجەکانیدا بوون،دواتریش چاوەکانی کردەوە و چاوەکانی کەوتنە سەر ڕوخساری تایهیۆنگ کە بە قووڵی لێی ئەڕوانی...

"بەیانی باش"چۆنسا بەزەردەخەنەوە وتی...

"بەیانی تۆش باش"تایهیۆنگ بەشێوازێکی ئاسایی وەڵامی دایەوە...

"کاتێکی زۆرە بەئاگا هاتوویت؟"چۆنسا بەهێمنی پرسی...

"نا"تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە...

"باشە کەواتە بابڕۆین ڕوخسارمان بشۆین و دواتریش من خوانی بەیانی ئامادە ئەکەم"چۆنسا بە زەردەخەنەوە وتی و ویستی کەمێک خۆی ڕاستبکاتەوە و دابنیشێت،بەڵام چاوەکانی تا کۆتا ئاست فراوان بوون کاتێک تایهیۆنگ لەماوەی چاو تروکاندنێک دەستی ڕاکێشا و کەواندی بەسەر خۆیا...

"پێویستم ناکات پەلە بکەیت من خوانی بەیانیم ئامادە کردووە"تایهیۆنگ بەشێوازێکی ئاسایی وتی لەکاتێکدا قۆڵەکانی لە چۆنسا ئاڵاندبوو...

"تـ.تایهیۆنگ ئەوە چی ئەکەیت؟"چۆنسا بە شەرم و سەرسوڕمانێکی زۆرەوە پرسی لەکاتێکدا دەستەکانی لە سنگی تایهیۆنگ توندکردبوو بۆ ئەوەی خۆی دووربخاتەوە لەتایهیۆنگ کە ئەو بەتەواوی لەسەرەوەی تایهیۆنگ بوو...

تایهیۆنگ کەمێک خۆی سوڕاند و لەسەر لای ڕاستی ڕاکشا لەکاتێکدا چۆنسا هێشتان لەنێو قۆڵەکانی بوون"وا دابنێ ئەمە باوەشی بەیانی باشە"...

"باوەشێکی زۆر شەیتانانەیە"چۆنسا بەشەرم و بۆڵەوە وتی...

تایهیۆنگ کەمێک پێکەنی"مەبەستت چییە لە شەیتانانە؟"...

"هیچ"چۆنسا لەکاتێکا برۆکانی لێکدابوو بەڕەقی وەڵامی دایەوە...

"ئەوە چییە لەکاتێکدا من باوەشی بەیانیت پێ ئەیەم تۆ لێم تووڕە ئەبیت؟"تایهیۆنگ برۆیەکی بە مانای پرسیار بەرز کردەوە...

چۆنسا کەمێک پێکەنی و ماچێکی کورتی لەلێوەکانی تایهیۆنگ برد"نەخێر من هەرگیز لە تۆ تووڕە نابم"...
.
.
.
.
"چۆنسا ئەوە چی ئەکەیت؟!"تایهیۆنگ پرسی کاتێک چۆنسا چەتاڵەکەی لەدەستی وەرگرت و قاپی خواردنەکەی بردە لای خۆیەوە کە لەتەنیشتی دانیشتبوو...

"خۆم خواردنت پێ ئەیەم"چۆنسا بەشێوازێکی ئاسایی وتی لەکاتێکا خەریک بوو خواردنی زیاتری ئەخستە نێو قاپەکەی تایهیۆنگ...

"چۆنسا کێشە نییە خۆم ئەتوانم خواردن بخۆم تەنانەت گەر دەستی ڕاستیشم بریندار بێت من بەلامەوە ئاساییە من ئەتوانم هەردوو دەستم بەکار بهێنم"تایهیۆنگ بە شێوازێکی ئاسایی وتی...

~ڕۆحی گرێدراو بە چارەنووسەوە~Where stories live. Discover now