چەند ڕۆژە می را هەر بە دوامەوەیە و وازم لێناهێنێت
می را: ئارا چۆنیت ؟ بە چیەوە خەریکیت؟؟
دووبارە دەرکەوتەوە (سێکۆتین)
_باشم بێ تۆ
می را: دە وامەڵێ
خۆی کیوت کرد واھ ناتوانم بەرگەی ئەو کیوتیەی بگرم
-باشە دەست پێمەکەوە
می را: دەتوانم پرسیارێک بکەم؟
-ئەگەر بڵێم نەخێر وازدەهێنیت
می را: هەرگیز
-باشە بیکە
می را: باشە بۆچی هەمووکات ژێر چاوەکانت ڕەشە وە پێستت زۆر بێهێزە کێشەی خەوتنت هەیە ؟؟
-پەیوەندی بە تۆوە نیە
می را: تکایە وەڵامم بدەوە
ئەگەر وەڵام نەدەمەوە وازم لێناهێنێت نەفرەت
-بەڵێ کێشەی خەوتنم هەیە
می را: بەڕاستی ، تۆ زۆر جوانیت تەنانەت ماکیاژیش ناکەیت دەتوانین چارەسەرێک بۆ کێشەکەت بدۆزێنەوە ئەو کات زۆر جوانتر و درەوشاوەتر دەردەکەویت
-پێویست ناکات
می را: واتا چۆن پێویست ناکات خۆتت لە ئاوێنە دیوە سەیرێکی قژە ڕەشە بێهێزەکەت کردووە ئەی پێستت ڕەنگت تیا نەماوە تۆ زۆر خۆت ماندوو دەکەیت
-من باشم
دوای وتنی ئەوە بەر چاوەکانم ڕەش بوو
ئمم جێگایەکی نەرمە بۆچی هەست دەکەم
قورساییەک لەسەر دەستمە گوێم لە دەنگی
ئامێرە پزیشکیەکانە؟ چاوەکانم کردەوە
چەند دکتۆر و نەخۆش و پەرستارێکم بینی
نەخێر ئیتر من لە نەخۆشخانەم بە خێرایی
هەڵسامەوە و می را م بینی لە تەنیشتم
أنت تقرأ
❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]
Romanceئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟