blood(13)

697 149 114
                                    

هەردووکیان ئاوڕیان بۆ دەنگەکە یایەوە.

یۆل جون/سوهۆ؟

میچا/ئۆو بەخێربێیتەوە...میوانت هاتووە.

هەستایەوە و بەرەو سوهۆ ڕۆشت.

سوهۆ/بۆچی لەگەڵ ئەو دانیشتووی؟

میچا/بۆ خۆمان قسەمان ئەکرد.
ئێهـ دەی من ئەڕۆمە دەرەوە با ئێوە بەتەنیا جێبێڵم.

سوهۆ/بەتەنیا؟

میچا/ئهم...ئەی تۆ ناتەوێ هاوەڵێکت هەبێ؟
ئەوەتا کەسی مەبەست لێرەیە.

دەستی بۆ یۆل جون ڕاکێشا.

سوهۆ/بڕۆ...بەڵام ئەوە نابێ کە بیری لێ ئەکەیتەوە.

میچا/هەر خۆی منیش ئەوەم ناوێ.
دەی بای.

میچا ڕۆشت.

سوهۆ سەیری یۆل جونی کرد و ڕۆیشت لە بەرامبەری دانیشت.

سوهۆ/ئەمزانی یەیت.

یۆل جون/تەنها لەبەر دایکم.

سوهۆ/ئەزانم...سوپاسی دایکت ئەکەم کە تۆی بۆ من هێنایە ئێرە.

یۆل جون/بۆچی؟
چیت لە من ئەوێ؟

سوهۆ/میچا پێی وتوی دڵنیام ئەوە کاری ئەوە کە قسە بهێنێت و قسە ببا.
تۆ ئەبیتە هاوەڵی من...بێگومان ئەشزانی کە ئەوە چۆن ئەکرێ.
من خوێنی تۆ ئەخۆمەوە...خوێنی تۆ دێتە ناو جەستەم...پاشان لەگەڵ خوێنی لەشمدا تێکەڵ ئەبێ.
هەر کاتێک پێویستم بەخوێن بوو
ئەبێ لەڕێگەی تۆوە بەدەستی بێنێم
ئەگەرنا دەمرم چونکە ناتوانم خوێنی کەسی تر بخۆم جگە لە هی تۆ.

ڕوونی کردەوە.

یۆل جون/بەڵام بۆچی من؟
چەندین کچی تر هەیە.

سوهۆ/ئەوە هۆکاری خۆی هەیە
نامەوێ ئێستا بیزانی.
وە بەدڵی خۆشت نییە کە ڕازی ئەبی یان نا.
ئەوە بەدڵی منە.

یۆل جون/دایکم لەکوێیە؟
من ئەمەوێ بیبینم.

سۆهۆ/نازانم لەکوێیە؟
هههههــ...ببوورە من ناتبەم بۆ لای تا ئەو کاتەی کارەکانم لەگەڵ تۆ تەواو ئەبێ.

پێ ئەکەنی...وەک گاڵتەجاڕێک پێ ئەکەنی.

یۆل جون سەیری ئەکرد.

یۆل جون/تۆ شێتی...بەڕاستی شێتی.

سوهۆ/ئەزانم کە وام...ئەوە بۆ من نوێ نییە.
هەموو کەس وام پێ ئەڵێ.

یۆل جون سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد و پاشان هەستایەوە سەر پێ.

یۆل جون/من ئەبێ بڕۆم...ئەمشەو ئەچم بۆ ماڵی خاڵم.

سوهۆ/چی؟
ئەڕۆی؟
نەخێر نەخێر نابێ بڕۆی.

یۆل جون/بۆچی؟
من ئەڕۆم...من جارێ هیچ شتێکی تۆ نیم.

سوهۆ/نەخێر ناڕۆی...دانیشە لەشوێنی خۆت.

Yeoljun's pov

ئەوە ڕەقترین و ترسناکترین دەنگ بوو کە لەژیانما بیستبێتم.

جەستەم لەگەڵ قسەکانی بەستی.

توانای جوڵەم نەما.

وەک ئەوەی لە لایەن ئەوەوە دەستبەسەر کرابم.

سوهۆ/تۆ چیتر ناڕۆی بۆ هیچ شوێنێک.

ئەو دەستی کرد بە وتنی گۆرانیەک کە تا ئێستا گوێم لێ نەبووە.

دەنگێکی ترسناک...دەنگێکی ڕەق و بەڵام چۆن بێ مۆسیقا ئەوە ئەکات؟

بەشێوەیەکیش دەرەکەوێ کە مۆسیقای لەگەڵ بێ.

{کەمێک ئەوە داگیرسێنن و بەردەوام بن لە خوێندنەوە}.

من ئەترسم...

ئەو وەک دڕندەیەک دەرەکەوێ.

من...من ناتوانم سەیری بکەم.

چاوەکانم داخست،کەوتمە سەر چۆک.

ئەویش بەردەوامە لە وتنی گۆرانییەکەی کە یەک وشەشی لێ تێناگەم.

من بێهۆش ئەبم؟

من نامەوێ بێ هۆش بم...

نەخێر...

نەخێر من نامەوێ...ئەوە باش نییە.

چاوەکانم ناکرێنەوە...

گوێم لە دەنگی شکانی شوشەیە.

چی ئەشکێ؟

س سوهۆ زۆر ترسناکە!!

من نامەوێ دژی ئەو بم...نامەوێ لەگەڵ میچا بم.

ئەو من ئەکوژێ...دایکم و خاڵیشم بەهەمان شێوە.

End yeoljun pov

سوهۆ وەستا لەوتنی گۆرانییە سەیرەکەی.

یۆل جون لەهۆش خۆی چووە.

سوهۆ/لەهۆش خۆی چوو؟
گۆرانییەکە ئەوەنە ترسناک بوو؟
سەیرە...

هەستا و یۆل جونی هەڵگرت و بردییە سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆی.

لەسەر سیسەمەکە دای نا.

سوهۆ/ترسنۆک...

پاشان ژوورەکەی بەجێهێشت و چووەوە خوارەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Cut✂️

Vote and comment...


ExoBangtan4

.........

ئینجا کەمیش بوو ئەزانم
بەس ئەبوو وابێت.

خواتان لەگەڵ.

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now