"ترس خەریکبوو ڕۆحی بخوات"

295 62 180
                                    

i hope you like it !






نارێ باخچەکەی جێ هێشت بە خێراییەکی زۆرە وە ڕای کرد بەرەو ژوورەکەی و هەرزوو دۆڵابەکانی تێک یا نارێ بە دوای جل و بەرگ یان خشڵ و پارەدا نەگەڕا بەڵکوو لە ژێر پارچە قوماشەکانەوە شمێشێرێکی شاهانەی دەرهێنا کە بۆ جارێکیش بەرکارناهێنرابوو

گەڕانەوە بۆ دواوە
بیرەوەرێکان

نارێ بە دوایی پاشادا دەڕۆیی کە لە شوێنی مەشق کردنەکەدا دەگەڕاو سەیری پێداویستێکانی شەڕکردنی دەکرد
نارێ بە تیژەوە سەیریان دەکرد
چونکە شەڕکردن خولیای ئەوبوو
و حەزی پێی بوو پاشا بە پێکەنینی شەیتانیەوە لە دوای بینینی هەر ئامرازێک باسی چۆنێتی بەکارهێنان و دروست بوونی دەکرد نارێیش گوێی بۆ ئەگرت ڕاستە پاشا نارێ لە ڕقی تایهیۆنگ کردبووە دۆستی خۆی بەڵام هێشتا یەکێک بوو لە خوازراوترین ئافرەتەکان لای
ئەمەی ئەبینی هێشتا بەکارنەهێنراو شمشێرێکە بە شێوەیەک تیژە کە زۆر بە هێواشیش بەر هەر شتێک بکەوێت بە خێرایی برینداری دەکا بەدەر لەوەش ژەهرێکی کوشندە ڕژاوەتە سەری کە گەر تێکەڵ بە برینەکە بێت ڕاستەوخۆ بەهەموو جەستدا بڵاوئەبێتەوە ڕاستە نایکوژێت بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر بێ هۆشی دەکا گەر برینەکە قووڵ نەبێ !

نارێ حەزی بە کوشتن نەبوو شەڕکردنیشی تەنها بۆ بەرگری کردن لە خۆی بەکارئەهێنا هەرجارێکیش شەڕی بکرایە ئامانجی سەرەکی تەنها قاچ و قۆڵی دوژمنەکەی بوو لەناو ئەو هەموو پێداویستێی شەڕانە ئەو شمشێرەی پاشا باسی کرد نارێ ئەوی هەڵبژارد چونکە ئەو شتەبوو ئەیوست

دوایی چەن شەوێک کە کاتژمێر نزیک ئەبوویەوە لە چواری بەیانی بە زەحمەت کەسێک بە خەبەر بوو جگە لە پاسەوانەکانی بەر دەرگای کۆشک !

نارێ بەرەو ژووری مەشق کردنەکە ڕۆشت و شمشێرەکەی دزی و لە ناو دۆڵابەکە شاردیەوە

گەڕانەوە بۆ ئێستا

نارێ دوور لە بیرکردنەوەکانی خێرا بێ گرنگی دان بە دۆڵاب و ژوورە تێکچووەکە بە خێرایی ڕۆشتە دەرەوە

خۆشبەختانە پاسەوانەکان هێشتا نەگەڕابوونەوە هەرچۆنێک بوو توانی ئەسپێکی بەهێز ببات و بە خێرایی دەرگای کۆشک ببڕێ  







پاشا هێشتا چەن مەترێک لە ژوورەکەوە دوور بوو و وەستا

بە خزمەتکارەکانی وت
" بڕۆن بانگی کەن "

خزمەتکارەکان سەریان بە مانای بەڵێ دانەواند

بەڵام کە چوونە ژوورەوە تووشی شۆک بوون بەو دیمەنەی بینیان و بە خێرای لە ژوورەکە هاتنە دەرەوە و یەکێکیان وتی
"خاوەنشکۆ ژوورەکە هەمووی تێک چووە و خاتوونیش لێرە نیە "

(شاهانە) 𝗿𝗼𝘆𝗮𝗹Where stories live. Discover now