چاپتەر ٨ || خێڵی گورگەکان

230 60 2
                                    

WEDNESDAY, MAY 19

'هەندێک کات پێویستە تەنها بەردەوام بیت لە ڕۆشتن تەنانەت ئەگەر هیچ ئامانجێکیشت نەبوو!'

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

'هەندێک کات پێویستە تەنها بەردەوام بیت لە ڕۆشتن تەنانەت ئەگەر هیچ ئامانجێکیشت نەبوو!'















-خێڵی گورگەکان




لە ڕێگا بووین بەرەو ئەو خێڵە زۆر دوور بوو ئەو خێڵە لە خێڵەکانیتر..

بێدەنگیەکی نامۆ لە نێوانمان هەبوو بڕیارمدا ئەو بێدەنگیە بشکێنم..

"تەمەنت چەنە؟"
لە سێهونم پرسی ئەو تەنها زەردەخەنەیەکی کرد و وتی..

-"زۆر گەورەترم لە تۆ!"

"چەن؟"

-"٣٨"

"واهـ لەوەندە ناچیت زۆر پیری!"
سێهون تەنها پێکەنی..

"کەمێک باسی خۆتم بۆ بکە ئەمەوێ بتناسم.."




Sehun's pov


ئەوە سەیر بوو بەلامەوە! هانوێڵ حەز بە ناساندنی کەسەکان ناکات..

جگە لەوە هەرگیز پرسیاری ژیانی کەس ناکات یاخوود هەر پرسیارێکی کەسی..

دڵخۆش بووم بەمە!

بەڵام نەم ئەزانی چی وەڵام بەمەوە..

پێش ئەوەی وەڵام بەمەوە ئەو پرسی..
"هاوسەرگیریت کردووە؟"
بە پرسیارەکەی سەرسام بووم!

-"نەخێر"

"بەڵام تەمەنت زۆر گەورەیە..."

-"بیرم لە هاوسەرگیری نەکردۆتەوە"
درۆم کرد..

"کەوتوویتە داوی خۆشەویستی؟"
دووبارە سەرسامی کردم بەم پرسیارانە ئەو هەرگیز ئەو پرسیارانە ناکات!

-"بەڵێ"
بە ڕاست گۆیی وەڵامم دایەوە و هەردووکمان وەستاین و سەیری چاوی یەکمان کرد..

سەیری دەموو چاوە بێ کەم و کورتیەکەیم ئەکرد!

چاوە گەورەکانی..

لێوە پڕەکەی..

ڕوومەتە بەرزەکانی..

لوتە ڕێکەکەی..

سەیری لێویم ئەکرد وەک موگناتیسێک بۆخۆیم ڕا ئەکێشا..

خەریک بوو کۆنتڕۆڵی خۆم لە دەست بدەم خێرا لێی دوور کەوتمەوە..

نابێت لە یەکەم ڕۆژەوە هەڵە بکەم!

"ئاهـ...نـ نزیک کەوتینەوە لە خێڵەکە با بڕۆین.."
بە شڵەژاویەوە وتی ڕوومەتی سوور بوبویەوە..

-"هـ هانوێڵ"
وتم سەیری کردم چاوەڕێ بوو قسە بکەم..

-"لە ڕاستیا من کەمێک حاڵم خراپە ئەتوانی تۆ بە تەنها بچیتە خێڵەکە؟"
خێرا درۆیەکم ڕێک خست

من نابێت بچمە ئەو خێڵە بە هیچ شێوەیەک!

"تۆ باشی؟"

-"بەڵێ بەڵێ من باشم تەنها کەمێک حاڵم تێک چوو"

"زۆر باشە من زۆرم پێ ناچی زوو ئەگەڕێمەوە"

هانوێڵ ڕۆشت و منیش لە بن دارێکەوە دانیشتم...

من پێویستە وریا بم!





Hanuel's pov



سێهونم بە جێ هێشت و چوومە ناو خێڵەکەوە

ئەم خێڵە زۆر سەرنج ڕاکێشە!

زۆر بەهێزن هەستی بۆن کردنیان زۆر بە قووەتە..

بۆنی هەموو شتێک هەناسنەوە..

ئەم خێڵە پاشاکەیان زۆر باشە شاژنەکەی دوو ساڵ لەمەو بەر بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە کۆچی دوایی کرد..

وە هەروەها دوو کوڕ و کچێکیان هەیە بەڵام کوڕە گەورەکەیان لە مناڵیەوە کاتێک شەڕێکی زۆر گەورە لە نێوان خوێن مژەکان و گوورگەکان ڕووی دا ئەو کات هەموو خێڵەکان لە شەڕدا بوون و هیچ نە ئەگوونجان بەردەوام شەڕیانە ئێستاش هەنێک ڕق و قینە لە دڵیاندا ماوە لە بەرامبەر بە یەکتری گوورگەکان سووڕن لەسەر ئەوەی تۆڵەی خۆیان بکەنەوە لە خوێن مژەکان چونکە گوورگەکان کوڕی خوێن مژەکانیان لە شەڕدا کوشت بۆیە ئەوانیش مناڵە تازە لە دایک بووەکەی پاشا و شاژنی گورگەکانیان فڕاند و تا ئێستە کەس نازانێت مردووە یان ئەژی تەنانەت خوێن مژەکان بە دەستی خۆیان ئەویان ڕفاند بەڵام ڕۆژێک لە پڕ دیار نەما!

بە خێرایی کارەکانم ئەنجامدا ئەم ویست خێرا بگەڕێمەوە بۆ لای سێهون..

هەر چەندە یەکەم جارە بەو شێوەیە کارەکانم زوو تەواو کەم لە خێڵەکە چونکە بەردەوام کاری زۆرتر لەوێ ئەکەم کاتەکانم لەوێ بەسەر ئەبەم بەڵام نامەوێ سێهون بە تەنها بەجێ بهێڵم ئەمەوێ زیایر بیناسم..

لە ڕاستیا هەر لە یەکەم جارەوە ئەم بە دڵ بوو زۆر بێدەنگ و باشە بەڵام ئەترسام..

کەسە بێدەنگەکانم خۆشەوێ..بەڵام لێیان ئەترسم!
چونکە هەموو کات کەسە بێدەنگەکان بە هەزارەها شتیان لە ناخیانا شاردۆتەوە..

من هەر لە مناڵیەوە تێبینی مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان و هەموو شتەکان ئەکەم..

بەراوردیان ئەکەم بە یەک..

من زۆر کات بەراورد ئەکەم نێوان شتەکان ئەوا وا ئەکات زیاتر لەسەر شتەکانی دەوروو بەرم بزانم..

لە خێڵەکە کارەکانم تەواو بوو هاتمە دەرەوە و سێهونم دی لە بن دارێکەوە دانیشتووە

کە منی دی هەستا و بەیەکەوە ڕۆشتین و گەڕاینەوە لای مارجێری..








———————








پەلە مەکەن هێشتا شتی زیاتر ماوە بزانن لەسەر خێڵەکان و مارجێری و سێهون و تەنانەت هانوێڵیش!

جادووگەرDonde viven las historias. Descúbrelo ahora