Autumn

62 12 10
                                    

ئێستا پایزە بێگومان نەخۆشی زۆر بلاو بۆتەوە ھەموویان خۆیان دادەپۆشن بەڵام تەنھا من نەبێت رقم لە ئارەق کردنەوەیە ھەمیشە بە جلێکی تەنک ئەرۆم بۆ قوتابخانە  چونکە حەساسیەم بە خوری ھەیە

سێ رۆژە ھیچ کەسێکم نەبینیوە چونکە تاقی کردنەوە دەستی پێ کردوە ناتوانم ھیچ شتێک بکەم
ـ
ـ
ـ
لەناو تاقی کردنەوەکان دەرچوم ئۆھـ سوپاس خوایە تەنھا کەمێکیش ئیسراحەتم ئەبێ
رۆشتم بەناو اوتابخنەکە پیاسەم دەکرد ئەمرۆ رۆژێکی باراناویە دەنگی بارانەکە دیمەنی بارانەکە زۆر جوانە
ـ
رۆشتمە دەرەوە مامۆستا ئەلێکسم بینی

لیلیان:بۆچی لێرە وەستاوی؟

ئەلێکس:سەیری..بارانەکە ئەکەم

لیلیان:تۆ ھەڵامەتتە؟

ئەلێکس:پێموابێ نەخێر چونکە (پشمین) دەرەوە کەمێ ساردە بۆیە
ئەی تۆ بۆچی (پشمین) ھیچت لەبەر نیە؟؟

من بەبەر خۆمەوە پێ ئەکەنیم پیاوێکی سەیرە ھەروەھا زۆر گەمژیە

لیلیان:من زۆر مەجالی قسەم نیە پێم وایە پێویستە برۆم تۆش برۆ بۆ نەخۆش خانە

ئەلێکس:ھێی پرسیارەکەم  جواب دەرەوە من مامۆستاتم

لیلیان: زەمەنێکی تر من ئەبم بە شتێکی لەتۆ ئاست بەرزتر ئینجا ھەمان پرسیار ئەکەم

ئەلێکس:ھھھـ من ناتوانم دوابت دەمەوە کەواتە من دەت گەیەنمە ماڵەوە

لیلیان:زۆر سوپاس  من حەزم لێیە بە پیاسە برۆمەوە ماڵەوە

ئەلێکس:من پێم وایە نەخۆش دەکەوی

لیلیان:تۆ ھەڵا مەتتە تۆ نەخۆش  دەکەوی

ـ
ـ
ـ
رۆشتمەوە بۆ ماڵەوە  نزیکی ئێوارە بو
لە پەنجەرەی ژورەکەم بە ھێمنانە سەیری دەرەوەی ژورەکەم  دەکرد 
ئایە من بەھێزم؟
بەڵێ
دەتوانم ھەموویان بکوژم ئەگەر بمەوێت؟
بەڵێ بەڵێ بەڵێ
دەتوانم یارمەتی ھەموان بدەم بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەم؟
بەڵێ بەڵێ بەڵێ
راھاتوم قسە لەگەل خۆم بکەم

ـ
مۆبایلەکەم کردەوە

ئێلا:لیلیان تکایە جوابم بدەوەەە

لیلیان:فەرمو؟

دواتر چومە سەر چاتی ئێما نامەم بۆ نارد

لیلیان:ئێما

ئێما:بەڵێ

لیلیان:ئێما من بۆچی وا ھەست ئەکەم ھەموویان شتم لێ ئەشارنەوە؟

Black catWhere stories live. Discover now