Chapter'5'بـەشـێـک پـڕ لـە فرمێسک

1.6K 242 17
                                    

میوزیکەکە دابگیرسێنە"*"

دێـــــــــــــــــمــــــی▪〰▪

بە بێ دەنگی لە لای یەکتر دانیشتبووین!!

دەنـگـی هەورە برووسکە هـات،

جۆنگکووک: ڕێک لێرە دانیشتبووم،دووای ئەووەی لەگەڵ باوکم دەمەقاڵێیەکی زۆریان کرد،بێدەنگ بووم و گوێیەکانم گرتبوو،ئەوە هەموو ڕۆژێکی من بوو،،بە ڕۆژ لەگەڵ دایکم بە تەنها دەبووین،واتا تەنها ئەو کاتانە من بە ئارەزووی خۆم یاریم دەکرد،،بەڵام ئێوارە هەرکە باوکم لە کار دەگەڕایەووە دووبارە ئەوان دەمەقاڵێیان دەکرد،،هەتا ئێوارەیەک باوکم هاواری کرد،زۆر دەترسام،مێزە پڕ لە قاپەکەی بە زەوی دادا،ڕامکرد بۆ پشت دایکم،کاتێک لە تاو ترس دەلەرزیم!!دایکم وتی کە دەڕۆین ئیتر،جلەکانی خۆم و خۆی کۆ کردەووە و دەستی منی گرت،بەڵام باوکم ڕێگای لێگرتین و،زلەیەکی لە دایکم دا و دایکم کەوت،بەڵێ دەستم کرد بە گریان،و لە لای دایکم دانیشتم،دایکم هەستایەوە و ڕۆیشتین ئێمە،لێرە ئازار و یادگاری زۆر ناخۆشم هەیە،من منداڵیم هیچ کات خۆش نەبووە،ئێستا باوکم لە زیندانە دووای ئەوەی بووم بە پانزە ساڵ سکاڵام تۆمارکرد،ئیتر هەموو ئەوەی دەمەوێ دڵخۆشی دایکمە دووای ئەو ئازارانەی بینی،

بە دەستم فرمێسکەکانم سـڕی،و سەیری ئـەوم کـرد،

وتم: دەزانـم چـەنـێـک ئـازاری هـەیـە"بەڵام لەووانەیە ڕۆژانێک تێپەڕێنی هەموو ئەو ئازانەت بسڕێتەوە،بۆ هەر برینێکت هەزاران دەرمان دادەنێت و پێکەنین دەخاتە سەر هەر یەک لە گریانەکانت!!

جۆنگکووک: ڕاســتــە!!بەڵام نازانم کەی،،

وتم: ئیتر دێت،

وتم: دەی پێبکەنە،

جۆنگکووک: نا کاتی ئەوە نییە،

وتم: ئێ دەی پێبکەنە،

جۆنگکووک: ئێ تاقەتم نییە،

لچم شۆڕ کردەووە،

سـەیـری کـردم،

جۆنگکووک: هـهـهـ دەی باشە،ئێهـ ئیتر بڕۆینە ژوورەوە؟!

وتم: ئێ چاووەڕێ بووم باران ببارێت بەڵام،،

جۆنگکووک: ئێ نازانم بەڵام گەر بارانیش ببارێت نابێت لە دەرەوە بیت تەڕ دەبیت،

وتم: کێشە نییە،

جۆنگکووک: چی کێشەنییە،دەی بڕۆ با بڕۆین،

وتم: باشە،
ڕۆشتینە ژوورەوە،

جـــــــــۆنـــــگـــــکــــــووک〰〰

سـەیـرێـکـی کـاتـژمـێـرم کـرد،،

دووانـزە و دە خوولەک بـوو،

زۆر چاووەڕێم کـرد،بەڵام خەو نەمی بردەمەوە،

J.JK"یـارمـەتـیـت دەدەم"✔Where stories live. Discover now