جۆنکوک: باشە کەواتە باجیابینەوە
ھەردووکیان بۆ کەمێک بێدەنگ بوون
گۆھایری: ئەی کەواتە بۆ ھاوسەرگیریت کرد لەگەڵم
جۆنکوک: چونکە بەزەیم پێتدا ھاتەوە دەمگوت کێ ئەوەی دەوێ ھەزار نەخۆشی دەرونی ھەیە
گۆھایری: بڕۆشتیتایە ئەو کاتە بڕۆشتیتایە خۆ من لێت نەدەپاڕامە
جۆنکوک: خەمت نەبێت ھێشتا کات درەنگ نەبوە ئێستاش دەڕۆم
گۆھایری: کەواتە بڕۆ ھەرگیز مەیەرەوە
جۆنکوک ڕۆشتە دەرەوە و زۆر بە قایمی دەرگاکەی داخست وای کرد کە گۆھایری ڕابچڵەکێت
پاش کەمێک گۆھایری دانیشتە سەر زەویەکەو دەستی کردە گریانێکی قوڵ گریانێک بۆ ئەو خێزانەی کە چەندین ساڵە پاراستویەتی ئێستا بەھۆی ئەوەی کە ھاوسەرەکەی نایەوێت گوێی بۆ بگرێت خەریکە لەناو دەچێت
____
ئەو شەوە یەکێک بوو لە شەوە تاریکەکان بۆ گۆھایری و جۆنکوک ئەو شەوە دەسپێکی زریانێک بوو بۆ ئەوان زریانێک کە خۆشکردنەوە پێدەچێت ماوەیەکی زۆری بوێت یاخودیش ھەرگیز
_____
1/10/2029
8:00 Amgohari pov
تەواوی دوێنێ شەو نەمتوانیوە بخەوم چونکە بەڕاستی ھەست بە ئازارێکی گەورە ئەکەم لە دڵمدا باشە من بۆچی ئەوەندە گەمژەبووم من دەبێ داوای لێبوردن لە جۆنکوک بکەم بۆیە بڕیارم دا منداڵەکان بەرم بۆ دایەنگەو بچم بۆ ماڵەکەی جۆنکوک ئەو زۆربەی کاتەکان دەڕواتە ئەوێ
____
دوای یەک کاتژمێر
دەرگای ماڵەکەم کردەوە ھاھ ئێرە زۆر شێواوە
بەڕێکەوتم بۆ ژوری نوستنەکە دڵنیام ئەو ئێستا خەوتوە دەرگای ژورەکەم کردەوە
بەڵام
شتێکم بینی کە وای کرد بوەستم
بوەستم و نەتوانم ھەنگاوی زیاتر بنێم
بوەستم لەبیرکردنەوە
ھاوسەرەکەم لەگەڵ ئافرەتێک
بەبێ جل لەسەر جێگان
و زۆر بە ئارامی خەوتون
نەمتوانی لەوە زیاتر بینەری ئەو دیمەنە قێزەونەبم
ئەوێم جێھێشت و سواری ئۆتۆمبێلەکەم بوومگۆھایری: بەنەفرەتبی
_____
Jungkook povدوێنێ شەو کاتێک لەلای گۆھایری ڕۆشتم نەمدەزانی چیبکەم بەتەواوی دەمویست ھەست بە ھیچ شتێک نەکەم بۆیە چومە باڕ بۆ ئەوەی بخۆمەوە
ماوەی کاتژمێرێکە بەتەواوی دەخۆمەوە بەبێ وەستان بەڵام نازانم ھۆکار چیە کە ھیچ سەر خۆش نابم
لەناکاو کەسێک ھاتە لام
YOU ARE READING
ئـەشـقـە شـاراوەکـەم✔
Romanceدەبێت پێش ھەر بڕیارێک بیر لە ئاڕمیەکان بکەمەوە من لەیەکەم نیگاوە عاشقی ئەو بووم ھەر بەڕاستی دەبێت خۆشەویستی بۆ ئایدۆڵەکان بەو ڕادەیە سەختبێت من نازانم چۆن بیر دەکەیتەوە بەڵام من ڕابردوێکی ئەوەندە باشم نیە خۆشمدەوێی