LOG IN: vi

138 30 0
                                    


LOADING......
HELLO , PARK TERRY

‎( كات : ١١ ی دوا نیوەڕۆ )

‎( تێری بە تەنها لە ڕاڕەوەكەدا بوو وە هەنگاوی بێدەنگ و هێواشی دەنا )

‎( دەنگێكی كز ی فیكە دەبیسترا ، تێری هەنگاوەكانی خێرا كردەوە و بەرەو سەرچاوەكەی ڕۆشت )

‎قوتابی ؟؟؟ : ئای خوایە یارمەتی

‎( تێری چووە ئەو پۆلەی كە دەنگی هاوارەكەی لێهات بەڵام هیچی نەدۆزییەوە )

‎تێری
‎" نەفرەت من دواكەوتم "

‎( تێری تێبینی دەرگاكەی كرد لە لایەكی پۆلەكەدا وشەیەك لەسەر دەرگا تۆزاوییەكە كۆڵرا بوو تێری دەستەكانی بەكارهێنا بۆ لابردنی تۆزەكە )

‎( وشە هەڵكۆلراوەكەی سەر دەرگاكە [ فیكە ] )

‎هەستەوەرێكی دەنگ لە تەنیشت دەسگی دەرگاكەوە چالاككرابوو
‎تێری مۆبایلەكەی دەرهێناو خستییە سەر تۆمارەكەی تایهیۆنگ بەڵام هەستەوەرەكە
‎گۆڕا بۆ ڕەنگی سوور كە ئەوەی نیشان دەدا دەنگەكە هەڵەیە و دەرگاكە ناكرێتەوە

‎تێری
‎ " كەواتە تایهیۆنگ نییە ها "

‎شەماڵێكی سارد هاتە ژوورەوە لە كاتێكا شوێنێكی لێ نەبوو كە هەوا هاتووچۆی پێدا بكات
‎تێری ڕای كرد

_________________

بەهیوای بەدڵبوون 💜

WHISTLE * ✔️Where stories live. Discover now