!

527 34 7
                                    

خۆر هەتاوێکی کزە ڕەنگی خۆر بەرەو پرتەقاڵی ئەڕوا ئایە چەندە لە چاوەکانی ئەو ئەچێ

من لەسەر ئەم جێگایە هەزاران خەیاڵم کرد..
تەنها جارێک هەنگاوم نەنا بۆ کردنیان بە ڕاستی
خۆم خەتاباری عاڵی خۆمم ئەکرێ
تاوانی ئەو چیبێت
سوچی منە کە ترسنۆک بووم...

خەیاڵەکانم ئەوندە شیرین بوون لە چاوەکانم و دڵ و دەرونم جێگای خۆیان کردبۆوە..

ئایە گەر من ڕاستیم هەڵبژاردایە ئێستا خەیاڵەکانم ڕاستی بوون یان ڕاستی ژیانیشم ئەبوون بە خەیاڵێکی تاڵ...

بیرکردنەوەی زۆر هەڵە گەورەکەی من بوو

ژیان چەند کورت و بە مانایە....

جێگاکەم وەک تاشە بەردی لێهاتوە هەرچەند ئەکەم ئاسودەیی لەسەر نادۆزنەوە ناتوانم ماندوێتیەکەم دەرکەم...

چاوەکانم بوون بە دوژمنی خۆم لەگەڵ هەر بیرکردنەویەکم هەزاران فرمێسک ئەبارێنی...

ئەزانن چەندە بە ئازارە کەسێکت خۆشبوێ و بوێریت نەبێ

هەندێک جار خۆزگەم ئەخواست وەک کوڕە سەرسەریەکان بام بە ئاسایی هەستم دەربڕیبا

لەسەر ججێگاکەم هەستام و بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشتم...

من شایەنی ئەوەم وام بەسەر بێت ..؟؟؟

بەڵێ شایەنیم بەڵێ ...

مەگەر وتنی خۆشم ئەوێ بۆ هێندە قورس ببو لەسەر زمانم...

هەنگاوەکان نا بەرەو دەرەوە...

وەک شێت لە شەقامەکان ڕام ئەکرد

باران بە بەهێزی ئەباری  بەهێزتریش ئەبوو وەک ئەوەی بیەوێ بموەستێنێ...

خێراتر ڕامدەکرد ...

خەڵکەکە سەیرکردنەکانیان توندتر ئەکرد لەسەرم

ئەوان نازانن من چیم لە دەستاداوە
تا بگاتە ئەو ئاستەی مێشکیشم لە دەست دەم بۆی...

دڵم وەک ئەوەیە بیگوشن..

هەناسەم زۆر توندە..

من بڕیارم دابوو نەگریم و هیچ نەڵێم
بهێڵم بژی بە ئارامی لەگەڵ هاوسەرەکەی....

بەڵام خەتای من نیە نا دڵم نا ئاقڵم واز لە بیرکردنەوە لێی ناهێنن  .....

ئێستا بوێریم هەیە پێی بڵێم بەڵام لا دوای چی ئێستا سودی چیە ...

لاشەم و جلەکانم بە تەواوی تەڕە....
کەمێک وەستام و قژە درێژەکەم کە هاتبوە ناو چاوم بە دەستەکانم بردمە دواوە...

کورتە چیرۆک.Where stories live. Discover now