١٨

1.5K 286 30
                                    

شەش مانگ تێپەری لە فشاری دەرونی

جێگاکەی جێنەدەهێشت و ئەویش گرنگی پێنەدەدا

گرنگی بە هیچ نەدەدا جگە لەوەی کە لەناوی گەشە دەکات

بەلام

ئەمرۆ ئەو شتێکی لە دکتۆرەکە زانی

"ئەو کچە "

بزەکەی لێوی نەماو بەم هەوالە دلخۆش نەبو

"دلنیایت کە کچە "

سەری بە بەلێ جولاند

"دکتۆرەکە وتی کە کچە "

دەستی بە قژی خۆی داهێنا بە تورەیەوە

لە نێو گیرفانی جگەرەیێکی دەرهێنا و دەستی کرد بە کێشانی

بێ ئەوەی گرنگی بدات کە ئەو دوگیانەو زیانی هەیە بۆی

"نەفرەت لەتۆو لە دکتۆرەکە "

وای وت و جێی هێشت و رۆشت

ریڤ دەستی بەسەر سکی داهێنا کە تۆزێ گەورە بوە

"گرنگی پێمەدە گیانەکەم من تۆم خۆشدەوێ  "

یۆل بزەیێکی بۆی کرد کە لە دورەوە سەیری شەرەکەیانی دەکرد وەک هەمیشە

"ئایا خوشکێکی بچوکم بۆ دێ ریڤی "

یۆل وای وت و ریڤ بزەیێکی بۆی کرد

"بەلێ دەتبێت گیانی دایکی"

یۆل رایکرد تا دایکی لە باوەش بکات

وێرای بچوکی تەمەنی بەلام هەست بەو شتانە دەکات کە دایکی بەدەستیەوە دەنالێنێت

یۆلیش ئازاردەکێشێت

هەموان لێرە ئازار دەکێشن

تەنها ئەو نەبێت

چونکە پیاوە

.....

بۆ ئەوانەی دێن و فەلسەفە دێنەوەو دەلێن ئەم چیرۆکە خراپەو هەلەیەو هیچ شتێکی وانیە و ناوی پیاو خراپ دەکەی سەرەتا تا کۆتای سەیرکە وە دواتر

من کە فرمێسکی ئەو ئافرەتانەی دەورو بەرم دەبینم بەهۆی پیاوەکانەوە

منێک کە هاورێکەم بینی خۆی کوشت بەهۆی خراپی باوک و برای

منێک کە هاورێ کچەکانم دەبینم لە خوێندن دادەبرێن بەهۆی ئەوەی کچن

رایێکی جیاواز لەتۆی پیاو سالارم هەیە

شایەنی من نیەTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon