بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
فەرموو
.
.
.
.
ئەڵێم فەرموو بیخوێنەوە
.
.
.
.
.
.
دەی
باش بای تا تەواو ئەبیت
Tanya""
خۆم ئامادە کرد بۆ قوتابخانە و ڕۆشتمە
خوارەوە و هەموویان لەسەر خوانی بەیانی بوون
هیچم نەوت ویستم بڕۆم بەڵام باوکم بەقسەکەی منی وەستاند
هاتیتەوە لەقوتابخانە لەگەڵ دایکت و ڤانیا
بڕۆن بۆ بازاڕ!!
باوکم وتی کە کاتێک سەیری منی نەکرد و خوادنی ئەخوارد
باشە!!
وتم بەڕاستی شۆک بووم یەکەمجارە کە باوکم ئەو داوایەم لێ بکات هەمیشە خۆم بەتەنها ڕۆشتووم بۆ بازاڕ تەنیا ئەم ماوەیە لەگەڵ دووجین ڕۆشتووم
بەڵام قسەکەی ڤانیا منی دەرهێنا لە بیرکردنەوەکانم
لەگەڵ ئێمە نایەیت بۆ ئەوە دێیت تا ئەوشتانە بگریت بەدەستەوە کە ئێمە ئەیکڕین!!
ڤانیا وتی بەزەردەخەنەی لارەوە
بۆ من ئەو کارەبکەم لەکاتێکدا ئەو هەموو پاسەوانە هەیە!!
وتم بەناڕەزایەکی توڕەییەوە
وادیارە لەقسەی باوکم دەرئەچیت!!
ڤانیا وتی بەفیزەوە
هیچم نەوتوو پێڵاوەکانم لەپێ کردوو
ڕۆشتمە دەرەوە
گەیشتمە قوتابخانە دووجینم بیبی باوەشم پیا کرد و ئەویش بەهەمان شێوە دواتر دۆیۆنگیش هات پێکەوە ڕۆشتین بۆ کافتریا تا وانە دەستپێدەکات
وانەی بیرکاریمان هەیە هەمووان گوێدەگرن
هەمووی نا هەنێکیان مووبایلیان بەدەستەوەیە
هەنێکیان وەرەقەی بچوک بۆ یەکتری فڕێدەدەن بەمەبەستی نامە گۆڕینەوە بەڵام کە مامۆستا ئاوڕ ئەداتەوە هەمووی بێدەنگ ئەبن
وابزانم بە ڕادەیەک ئەتوانم بڵێم کە من و دۆیۆنگ و دووجین گوێدەگرین
وەدواتر جەنگکووک و تای و جیمین لە
کاتی کویز ئەپاڕێنەوە تا ئێمە شتێکیان
پێبڵین...
دوای قوتابخانە ڕۆشتمەوە ماڵەوە
پێشنیاری بازاڕیان بۆ کردم بەڵام قبووڵم نەکرد
چونکە لەگەڵ دایکم و ئەوان دەڕۆین
خۆم ئامادە کرد کە پانتۆڵێکی ڕەش لەگەڵ
بۆدییەکی ملداری ڕەش وە چاکەتێکی قاوەیی
تالای کەمرم و پوتێکی ڕەنگی وەک چاکەتەکم لەبەر کرد وجانتایەکی بچوکی سپیم کردە شانم و قژم بەردایەوە و ڕۆشتمە خوارەوە
سوپاس بۆخوا ئامادەی بوووی؟!!
ڤانیا وتی و لەگەڵ دایکم ڕۆشتنە دەرەوە
منیش ڕۆشتمە دەرەوە سواری سەیارەکە بوین و
ڕۆشتین بۆ مۆڵێک
_______
دایکە ئەمە جوانە!!
ڤانیا ئەیوت کاتێک جلێکی هێنا بەرامبەر دایکم
YOU ARE READING
منیش هەستم هەیە ✔✔
Romance[من کەسێکم کەس گرینگی بە هەستەکانم نادات] [خۆزگە ئەم توانی ئەو هەناسەیە بوەستێنم کە لەجیاتی ژیان خەریکە ناخم ئەسوتێنێت ] [ هیچ کات متمانەت بە بەڵێنی مرۆڤەکان نەبێت چونکە قسە بەئاسانی دەکرێت ] [ تکایە بەخەم بڵێن تۆزێک دوور کەوێتەوە ... !!!! تەنیا پیا...
