Part 6

87 22 6
                                    

هۆسۆک:تەواو نامجوون بابڕۆین"چووینە بەردەم دەرگاکە و ن/ت زۆر بەخێرای دەرگاکەی داخست" خودایە تەنیا با ئەوە نەبێت کە بیری لێ دەکەمەوە

نامجوون:چی ڕودەدات هۆسۆک ئەو کچە بۆچی لە پڕ ڕەفتارەکانی گۆڕا

هۆسۆک:نازانم هیچ شتێک نازانم تەنیا هیوا دەخوازم ئەوە نەبێت کە لە مێشکم دەسوڕێتەوە

نامجوون:چی لە مێشکت دایە؟

هۆسۆک:دەبێت ڕاستی بابەتەکە بزانین وەرە لەگەڵم"قۆڵیم گرت و بەدوای خۆمدا ڕامکێشا تا گەیشتینە بەردەم پەنجەرەکە"
.
.
.
.
.
.
.
.

>لای ن/ت<

ن/ت:"دەزانم دڵی ئەوانم شکاند بەڵام ناچارم بەخێرای دەرگاکەم داخست و ویستم بچمە ئەو ژوورەی کەتایبەت کردووە بۆ ئەم نەفرەتییە بەڵام درەنگ کەوتم هەستم بە قورس بونی سەرم کرد و پێش چاوەکانم بۆ چەند خولەکێک تاریک بوون پاشان سەرم بەتەواوی بۆ دواوە برد" ن.ناتوانم هیچ شتێکم بیربێتەوە*قیژە*

*چاوەکانی سور هەڵگەڕان بەدوو کەڵبەی درێژ و پەنجە درێژەکانییە پێستێکی سپی و قژێکی تاریک ئێستا وەک دڕندەیەکە بەڵێ دڕندەیەکی ترسناک ئەو ناتوانێت بڕیار بدات کە کێیە؟ ناوی چییە؟ ئێستا لەکوێیە؟ خێزانەکەی؟ هاوڕێکانی؟ هەموو ئەوەی دەیزانێت ئەوەیە کە تینویەتی وە بەخراپی ئەو..........تینوی خوێنە....خوێن*

*بەردەوامە لە هاوار کردن و قیژاندن بەنینۆکە درێژەکانی چرنوگی لە دیوارەکان و هەموو ئەو شتانە دەدا کە لە ژوورەکەدا هەیە هەروەها بەردەوام بوو لەهەوڵدان بۆ بریندار کردنی خۆی بەهیوای بەدیار کەوتنی کەمێک تەنیا کەمێک خوێن بەڵام بێ سودە بەڕادەیەک پێستی ئەستوور بووە کە هیچ شتێک کاری لێ ناکات تەنانەت ددانە تیژەکانیش ئارەقەیەکی ئێجگار زۆری کردووە و مێشکی دەکوڵێت قوڕگی هەروەها لێوی بەخراپی وشکبووە وەک ئەوەی چەندین ساڵە لەبیابانێک گیربوبێت و دڵۆپە ئاوێکی دەست نەکەوتبێت بەچاوە زەقەکانی هەموو سوچێكی ماڵەکە دەپشکنێت بەهیوای مرۆڤێک تەنیا یەک دانە ئەوە زیاتر تۆقێنەر دەری دەخات زۆر تۆقێنەر*
.
.
.
.
.
.
.

نامجوون:چ. چییی ڕودەدات؟ "بەقوڕگی پڕ لە گریانەوە گوتم من بەڕاستی خەمبارم بۆ حاڵی هاوڕێکەم لەهەمان کاتیشدا شۆکم"

هۆسۆک:ئەو هەمان نەخۆشی خوشکەکەمی هەیە"وتم لەکاتێکدا دڵۆپە فرمێسکەکانم هێواش هێواش دەکەوتنە خوارەوە و لە پەنجەرەکەوە سەیری ئەو دیمەنەم دەکرد کە هۆکاری فرمێسکەکانمە"

نامجوون:ئەوە چ جۆرێکە؟؟ "چیتر فرمێسکەکانم خۆیان نەگرت و یەک لە دوای یەک دەهاتنە خوارەوە"

هۆسۆک:جۆرێکی سەیر و دەگمەن لەوانەیە نەخۆشی بێت یانیش جادوو" فرمێسکەکانم زیاتر و زیاتر دەبوون ئەوە سەختە کە دوو کەس لە ئازیزانت بەهەمان گرفتەوە بناڵێنن"

دوو بونەوەر لەیەک جەستەداWhere stories live. Discover now